ئای ئۆ ئێس
23, شوبات 2015
بەهێزترین سێ ئەپلیکەیشنی ناردنی فایل لەرێگای وایفا له نێوان مۆبایله زیره‌كه‌كاندا
خۆشەویستان و دۆستانی کەی ئایتی ئین لە بابەتی ئەمجارەشمدا هاتمەوە خزمەتی ئێوە ئازیز و خۆشەویست. لەم بابەتەدا سێ لە باشترین ئەپلیکەیشنەکانی ناردنی فایل لەرێگای وایفاوە لە نێوان موبایلە زیرەکەکاندا پێتان دەناسێنم. زۆربەمان لە کاتی گواستنە و ئاڵوگۆرکردنی فایل و پێداویستیەکان بەزۆری پشت بە بلوتوز دەبەستین هەریەکێک لە ئێمەش دەزانین خێرای گواستنەوە بلوتوز وەک پیویست نیە بەڵام پشتمان پێ بەستووە بەڵام ئێستا چەند ئەپڵیکەیشنی نایاب دروست کراون بۆ سیستەمەکانی ئای ئۆ ئیس و ئەندرۆید و ویندۆز فۆن کە دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپانەوە فایل و پێداویستیەکان ئاڵوگۆر بکەیت بە خێرایەکی زۆر لە ڕێگای وایفاوە بۆیەش بە پێویستم زانی سێ لەو ئەپلیکەیشنانە ئامادە بکەم بۆتان کە هەریەک و تایبەتمەندی خۆی هەیە و بەهێزن لە کاتی گواستنەوە و ناردنی فایل لە نێوان موبایلە زیرەکەکاندا ئەوانیش هەرسێ ئەپی بەناوبانگ(SuperBeam ، Shareit ، Zapya ) ئەم ئەپانە دەتوان بەکاربهین بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆئیس و ئەندرۆید و بەکارهێنانی ئەم ئەپانەش زۆر ئاسانە بەهیوای سود وەگرتن لەم سێ ئەپە…
داگرتنی ئەپی SuperBeam:
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس
http://goo.gl/E0kewR
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید
http://goo.gl/pZpJRW
داگرتنی ئەپی Zapya
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/R5hWVs
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/UI5Na9
داگرتنی ئەپی Shareit
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/L6JjFU
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/XAzIrO
-بۆ سیسته‌می ویندۆزفۆن:
http://goo.gl/BdLJkR
-بۆ كۆمپیوته‌ر (ویندۆز):
http://goo.gl/06Gvy
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.