10
ئەندرۆید 3, ئازار 2015 2 بۆچوون

بەفەرمى سۆنى تایبەتمەندی و کاتى دەرچوونى تابلێتى Xperia Z4 Tabletـى ڕاگەیاند

xperia-z4-tablet-white-1240x840-a7a058bde195b25335d67df53833f28e

دوێنى کۆمپانیاى بەناوبانگى سۆنى لە پێگەى فەرمى خۆیان تایبەتمەندی و کاتى دەرچوونى تابلێتە نوێکەى بەناوى Xperia Z4 Tablet ڕاگەیاند. سۆنى بەروارى دەرچوونى ئەو ئامێرە نوێیەى دەستنیشانکردووە کە کەوتۆتەوە مانگى ٦. چاوەڕوان دەکرێت وەشانى مۆبایلە زیرەکەکەشى واتە Xperia Z4 هەر لەو مانگە نمایش بکرێت.

تایبەتمەندییەکان:

  • ڕوونما(شاشە): ١٠،١ئینج بە ڕوونى 4K واتە 2560X1600.
  • تەنکى: ٦،١ملم
  • کامێرا: کامێراى دواوە ٨،١ مێگاپێکسڵ و کامێراى پێشەوە ٥،١ مێگاپێکسڵ.
  • پرۆسیسەر: سناپدراگۆن ٨١٠ـى هەشت ناوەکى.
  • ڕام: ٣ گێگابایت.
  • بیرگە: بیرگەى ناوەخۆى ٣٢ گێگابایبتە دەتوانرێ زیادبکرێت بەهۆى بیرگەى دەرەکى جۆرى microSD.
  • خۆگرى: دژە تۆز و ئاوە دەتوانى ببرێتە قوڵایی ١،٥ بۆ ماوەى ٣٠ خولەک پێوانە یاخود مۆڵەتى IP67ـى پێدراوە.
  • پاترى: پاتریەکى زۆر پتەوەى لەسەرە بە هێزى ٦٠٠٠میلى ئەمپێر لە کاژێرێک.
  • سیستەمەى وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٥ (لۆلیپۆپ)
  • پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم 4G دەکات.
  • ڕەنگ: ڕەش و سپى

تابلێتە نوێکە یەکێکە لە تابلێتە هەرە تەنکەکانى جیهان سەڕەڕاى گەورەیی قەبارەى ڕوونماکەى. پێگە تەکنەلۆژیە جیهانیەکان دەڵێن پێدەچێت ببێتە باشترین تابلێتى ساڵى ٢٠١٥.

 

هەروەها سۆنى تەختەکلیلێکىشى لەگەڵ بڵاودەکاتەوە بەناوى BKB50 کە بەهۆى بلوتوز و NFC بە ئامێرەکەوە پەیوەست دەبێت.

keyboard BKB50

تابلێتەکە بە ٢ وەشان بەردەست دەبێت. یەکێکیان پشتگیرى نەوەى چوارەم دەکات و ئەوەى تر تەنیا پشتگیرى پەیوەندى بێتەل دەکات. دەربارەى نرخیش سۆنى لە کاتى نمایشکردنى ئاشکراى دەکات.

بۆچوونەکان
  • سەردار عبدالله

    دەستت خۆش بێـت و بژیت کاک دیاری گیان. ئامێرێکی کەشخە و نایابە بەڕاستی بەتایبەت تەنکی و بەرگەی ئاوگرتن و ڕوونی شاشەکەی.

    • دیاری شێرزاد

      زۆر سوپاس کاک سەردار. بێگومان وایە بەڕاى منیش لەبەر ئەوهۆکارە ڕوونانەى تۆ لیێ دوایت دەبێتە باشترینى ٢٠١٥. وەک هەمیشە بەرهەمەکانى سۆنیش دەستپێشخەرن لە هێنانە کایەى خەسڵەتى نوێ بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان. دووبارە سوپاس.

بۆچونی تۆ