ئەپ و نەرمەکاڵا
12, نیسان 2015
ئیتر بە ئاسانترین شێوە پێناس (تعریف)کانی ھەموو لاپتۆپەکەت بکە لەسەر ویندۆز
ئەو جارەش بەرنامەیەکم بۆ ئامادەکردوون کە ھەموو پارچەکانی کۆمپوتەرەکەت بۆ پێناس دەکات (تعریف دەکات). بەرنامەکە بە خۆڕاییە واتە پێویست بە کراک و سڕیاڵ و پاچ ناکات و بەکارھێنانی زۆر ئاسانە و خێرایە لە کارکردن، ھەر کە بەرنامەکەت دابەزاند و کردتەوە، ئەوە بۆخۆی دەست بەگەڕان دەکات بۆئەوەی بزانێت چ پارچەیەکت نەناسێنراوە و دواتر دەتوانی لەناو لیستەکە ئەو پارچەی دەتەوی دیاری بکە و بیناسێنە. بەڵام بۆ زمانەکەی ھەر لە دەستە چەپ دەتوانی زمانەکەی بگۆڕی.
لینکی بەنامەکە لە سایتی فەرمییەوە:http://snappy-driver-installer.sourceforge.net/en/index.php
ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوەش فێرکاری چۆنییەتی بەکارهێنانییەتی:
داستان مەحمود
نوسەر و شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. زیاتر بابەت لەسەر سیستەمی کارگێری ویندۆز و ئەندرۆید بابەت دەنوسم و جار بەجاریش ڕوو لە سیستەم و بەشەکانی تری ئایتی دەکەم.