ئەپڵ
30, نیسان 2015
ئه‌نجامی فرۆش و قازانجه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ چاره‌گی دووه‌می ٢٠١٥

زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له جیهان له هه‌موو چاره‌گی ساڵ و كۆتاییه‌كانی ئه‌نجامی ده‌ستهاته و قازانجه ئابوریه‌كانیان ده‌خه‌نه ڕوو، كۆمپانیای ئه‌پڵیش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه كه بۆ چاره‌گی دووه‌می ساڵی ٢٠١٥، ئه‌نجامی فرۆش و قازنجه وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی خۆی ئاشكرا كرد.
كۆمپانیای ئه‌پڵ فرۆش و داهاته‌كانی خۆی به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره ڕاگه‌یاند كه بڕكه‌ی به ٥٨ ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌ملێنرێت، كه ئه‌مه‌ش به به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان كاتی ساڵی ڕابردوو جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فرۆشی ئامێری ئایپاد كه‌می كردووه به‌ڵام داهاته‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ زیادی كردووه كه ئه‌مه‌ش ته‌واوی وورده‌كاری فرۆشی ئامێرهكانیهتی.
وورده‌كاری فرۆشی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ:
● كۆمپانیای ئه‌پڵ ٦١.٢ ملیۆن ئامێری ئایفۆنی فرۆشتووه، وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ٤٣.٧ ملیۆن ئامێری ئایفۆن فرۆشت بوو.
● كۆمپانیای ئه‌پڵ ١٢.٦ ملیۆن ئامێری ئایپادی فرۆشتووه، وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ١٦.٣٥ ملیۆن ئامێری ئایپادی فرۆشت بوو.
● كۆمپانیای ئه‌پڵ ٤.٥٦ ملیۆن كۆمپیوته‌ری ماكی فرۆشتووه، وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ٤.١ ملیۆن كۆمپیوته‌ری ماكی فرۆشت بوو.
● كۆی گشتی فرۆش و قازانجه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بریتیه له ٥٨ ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ٤٥ ملیار دۆلار.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.