بابەتی گرینگ
29, تەممووز 2015
چۆن بەبێ چاوەڕوانی ویندۆز ١٠ بۆ کۆمپیوتەرەکەم دابگرم؟
ئەگەر دەتەوێت هەر ئێستا ویندۆز ١٠ بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت ئەوا دوو دڵ مەبە و لەگەڵمان ئەو چەند هەنگاوەی خوارەوە جێ بەجێ بکە، ڕاستەوخۆ لەبەشی ئەپدەیتی ویندۆز دەردەکەوێت و دەست دەکات بە داگرتن، فەرموون ئەوەش هەنگاوەکان:
١- دڵنیای بکەوە کە ڕێکخستنەکانی داگرتنی ئەپدەیتەکان بەو شێوەیەیە کە لەم وێنەی خوارەوە هاتووە:
٢- ئێستا بڕۆ بۆ ئەم فۆڵدەرە C:\Windows\SoftwareDistribution\Download و هەرچی فایل و فۆڵدەری ناوی هەیە بیسڕەوە.
٣- Command Prompt واتە CMD وەکو Run as Administrator بکەوە و ئەم فرمانە wuauclt.exe /updatenow بنوسە و ئێنتەر بکە.
٤- ئێستا و دوای کەمێکی تر دەبینتیت لە بەشی Windows Update لەناو کۆنترۆڵ پەناڵ وەکو ئەم وێنەی خوارەوە ویندۆز ١٠ دەست دەکات بە داگرتن:

ئەگەر ئەم ڕێگەیە بۆتۆ کاری نەکرد ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت تا ئەو کاتەی مایکرۆسۆفت بۆت ڕەوانە دەکات. وەکو هەمیشەش لە کۆمێنتەکان لەخوارەوە لێمان بگێرنەوە کە ئەو ڕێگایەی سەرەوە بۆتۆ کاری کرد یان نا؟
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
dast xosh bo babatakat , balam mn nazanm xali seham la kwewa dakret
بەڕێز بەرنامەی Command Promptی ناسراو بە Cmd لەناو لیستی بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرکەت بدۆزەوە و بیکەوە و ئەو فەرمانەی ئاماژەم پێی کردووە ئەنجامی بدە.
بۆ کردنەوەی cmd دەتوانی بە دوو ڕێگا بیکەیتەوە:
١- لە ڕێگەی Run بەتەنها نوسینی cmd لە بۆشایی Run دا
٢- لە ڕێگەی لیستی ستارتی ویندۆز ٧ یان شاشەی دەستپێکی ویندۆز ٨ دەتوانی لەبەشی بەرنامەکان بیدۆزیتەوە.
zor supas , balam lay mn update nakat ,, har srakawtu bit
dastan xosh ballam aya hich la data asretawa yan bas karigary haya lasar lockal disk C
ئیشی کرد دەستان خۆش
barez aya download krdni windows 10 bo windows 8.1 ka original nabet abet wata crack krabet? Kesha drust naka?
بەڕێز نابێت چونکە ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە و دەبێت دواتر چالاکی بکەیت کە لە ئێستادا هیچ شێوەیەکی نایاسایی بەردەست نییە جگە لە کڕینی لە مایکرۆسۆفت خۆی.
ئةطةر لة تؤر]نت دايبةز]نم ضؤنة بؤ نموونة ئةمةى خوارةوة داونلود بكةم:
Windows 10 Enterprise VL build 10240 RTM x64 EN-US 2015 DVD by:WhiteDeath[TeamOS] (Size: 3.67 GB)
ئهو رێگایهی كه داتانهوه تهنها ویندۆزی ئۆریجینالی دهوێت بۆ ئهوهی ئهپدهیت بێت یان ئهوانهی تریش دهبیت ؟
ئهگینا چۆنه له تۆرێنت دانلودی بكهم بۆ نموونه ئهوهی خوارهوه دابهزێنم ؟ ئهمه تهواوه یان فێكه ؟
Windows 10 Enterprise VL build 10240 RTM x64 EN-US 2015 DVD by:WhiteDeath[TeamOS] (Size: 3.67 GB)
سلاو بهریز
من ئهمهوی ویندۆزهكهم ئهپگرهید بكهم بۆ windows10 ئایه ئهو ئهپانهی كه ئینستۆڵم كردوه رهش ئهبیتهوه
تهنها ئهمهوێ تهئكیدی كهمهوه
سوپاس