هەواڵ
11, کانوونی یەکەم 2011
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ: گوایه سامسۆنگ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ركردنی تابلێتی Galaxy tab 11.6
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی كۆمپانیای سامسۆنگ گوایه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كۆریا به‌ته‌مایه تابلێتێكی 11.6 ئینجی به شاشه‌ی ڕێتینا بۆ كێبه‌ركێ كردنی له‌گه‌ڵ ئای پادی ئه‌پڵ، سه‌رچاوه‌كه ڕاشی گه‌یاند كه‌وا كۆمپانیا به‌تامایه له‌مانگی 2 ی2012 له كۆنگرێسی جیهانی مۆبایل ئه‌م تابلێته ئاشكرا بكات.
بۆ زیاتر پێداگیری سه‌رچاوه‌كه ڕاشی گه‌یاند كه‌وا ئه‌م تابلێته شاشه‌یه‌كی ڕێتینای 11.6 ئینجی ده‌بێت و ڕوونی بینینی 1600 × 2560ده‌بێت و شێوه‌ی پێشاندانی 10 : 16 ده‌بێت. وه ده‌بێته یه‌كه‌م تابلێت كه پرۆسێسه‌ری Exynos 5250 به خێرای 2 گێگا هێرتز كه له‌م دواییانه‌دا بوو سامسۆنگ ئه‌م جۆره پرۆسێسه‌ره‌ی داهێنا و وه سیسته‌می ئه‌م تابلێتهش بریتی ده‌بێت له ئه‌ندرۆید ئایسكرێم سانویج.
سه‌باره‌ت به توانای خه‌زن و ڕام و ..هتد سه‌رچاوه‌كه هیچی نه‌دركاندووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووتووه كه سامسۆنگ ده‌ڵێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له سامسۆنگ گه‌لاكسی تاب 10.5 زیاتر ده‌بێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!