ژیری دەستکرد AI 1, ئاب 2026

گووگڵ بەفەرمی بریکاری ژیری دەستکردی Sparkی لەناو جێمنای بۆ ١٦٠ وڵات بەردەست کرد

دوای ئەوەی بەشێوەی تاقیکاری لە ئەمەریکار بۆ بەشداربووانی گووگڵ ئەی ئەڵتڕا بەردەست بوو، دوێنی گووگڵ لە ١٦٠ وڵاتی تر بریکاری ژیری دەستکردی Sparkی لەناو جێمنای بۆ بەشداربوونانی گووگڵ ئەی ئای پڕۆ بەردەست کرد. ئەم بریکارە لە جیاتی تۆ کردارەکان ئەنجام دەدات و دەتوانیت فێری کارامەیی Skillsی بکەیت و ئەرک Taskی پێ بدەیت. لە ئێستادا لە عێراق و کوردستان بۆ بەکارهێنەرانی Google AI Pro بەردەستە و دەتوانن ئەزموونی بکەن.

ئەوەی نایابە، سپارک لەگەڵ گووگڵ کڕۆم تێکهەڵکێشکراوە و ڕاستەوخۆ گەڕانەکان بۆ ئەنجام دەدات و ئەنجامەکەت لە ماوەیەکی کەم دەداتەوە. بۆ نمونە پێی بڵێیت هەرزانترین گەشتم هەولێرەوە بۆ پاریس بۆ بدۆزەوە لە ڕێکەوتی ١٥ی ٨ بۆ چوون و گەڕانەوە ٣٠ هەشت، ئەوا ئەرکەکە دەست پێدەکات و کردارەکان لەبەرچاوی تۆ ئەنجام دەدات، بەڵام دەبێت پێشتر مۆڵەتی گەڕانت پێ دابێت. بینەری ڤیدیۆکە بن.

تاگەکان AI Gemini Spark
بۆچونی تۆ