ئای ئۆ ئێس
30, ئازار 2015
ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر جهیلبرهیكی iOS 8.2

فێرخوازان له‌وانه‌یه تۆ یه‌كێك بیت له به‌كارهێنه‌ران و خۆشه‌ویستانی جه‌یلبره‌یك، وه‌ك ده‌شزانن جه‌یلبره‌یك له وه‌شانی iOS 8.1.3 و iOS 8.2 وه‌ستا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستا به داخستنی ته‌واوی ئه‌و ده‌رچه و هه‌ڵانه‌ی كه یارمه‌تی گه‌شه‌پێده‌ران و هاككه‌رانی تایبه‌ت به جهیلبرهیكیان ده‌دات كه بتوانن جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ وهشانهكان به فه‌رمی بوه‌شێنن.
وه‌ك ده‌زانن تیمی ” Taig ” به‌م دواییانه یه‌كێكن له‌و تیمانه‌ی كه خاوه‌نی جهیلبرێكن، كه خه‌ڵكی وڵاتی چینن، كه ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو بوون له وه‌شاندنی كۆمه‌ڵێك جه‌یلبرێكی سه‌ركه‌وتوو به ماوه‌یه‌كی كورت و خێرا، وه نابێت ئه‌وه‌شمان له یاد بچێت كه وڵاتی چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئیمپراتۆرن له بابه‌تی هاك و گهشهپێدهرهكان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا جه‌یلبرێك به سه‌لامه‌تی و به بێ هیچ فایلێكی زیان به‌خش به فه‌رمی ده‌وه‌شێنرا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه تیمی ” Taig ” كۆنفرانسی جیهانی جهیلبرهیكیان ساز كرد به ناوی ” 2015 Mobile Security Summit ” كه له‌م كۆنفرانسه‌دا گه‌ورترین و ناسراوترین هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك به‌شدار بوون ئه‌وانیش بریتی بوون له ” P0sixninja” و ” Chronic ” و ” Comex ” هتد، كه له‌م كۆنفڕانسه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به جه‌یلبره‌یك كرد، ئامانجی ئه‌م كۆنفڕانسهش ده‌ركردنی جه‌یلبرێكی ڕێك و پێك بوو بۆ وه‌شانی iOS 8.2 به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌ی جهیلبرهیكێكی ئاسایی به‌ڵكو به شێوه‌ی جهیلبرهیكێكی نیوه به‌رده‌وام یان ته‌واو به‌رده‌وام.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تیمی ناوبراو ئه‌وه‌یان ڕوون كردۆته‌وه كه بۆ تا ئێستا جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ وه‌شانی iOS 8.1.3 و iOS 8.2 بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه له وه‌ڵامیش دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كه‌ن كه به فه‌رمی وه‌شانی iOS 8.3 بوه‌شێنن دوای ئه‌وه ئه‌وان به فه‌رمی جه‌یلبره‌یك ده‌وه‌شێنن چونكه له ئێستا دا ئه‌گه‌ر جه‌یلبرێك بۆ وه‌شانی iOS 8.2 بوه‌شێنین كۆمپانیای ئه‌پڵ دووباره له وه‌شانی iOS 8.3 ده‌ست ده‌كات به داخستنی ئه‌و ده‌رچه و هه‌ڵانه‌ی كه یارمه‌تیده‌رن بۆ وه‌شاندنی جه‌یلبره‌یك، وه ئاماژه‌شیان به‌وه داوه كه ئه‌وان به‌رده‌وامن له كار و گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زووترین كات جه‌یلبره‌یك به فه‌رمی بوه‌شێنن.
له كۆتایی دا ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێن تیمی ” Taig ” به‌كارهێنه‌ران و هه‌وادارانی جه‌یلبره‌یك ئاگادار ده‌كاته‌وه تا ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه كه پشتگیری له جهیلبرهیكی وه‌شانی iOS 8.2 بكات، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه فه‌رمی نین و زیانی گه‌وره به به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی جه‌یلبره‌یك ده‌كات كه پشت به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمی تیمه‌كه‌یان ببه‌ستن دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر ماڵپه‌ڕێك كه زانیاری نا درووست بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو پارێزراو بن له فایله زیان به‌خشه‌كان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.