10
بابەتی گرینگ 31, ته‌مموز 2015

ئاگادارى لە نەورۆز تێلیكۆمەوە!

10659396_740207529350485_3222513516813649090_n

کۆمپانیاى نه‌ورۆز تێلیكۆم لە پەڕەى فەرمى خۆی لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ئاگەداریەکى گرنگ بڵاودەکاتەوە بۆ گشت به‌شداربوانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌ورۆز تێلیكۆم سەبارەت بە بەرزکردنەوەى نرخى کارتەکانى مانگانه‌ بۆ خزمەتگوزاریەکانى (ڕێبه‌ر سپۆرت و ئاریافۆن و ڕێبه‌ركویك و ADSL)‌.

– ئەمەى خوارەوە دەقى ڕوونکردنەوەکەیە:

” هه‌ر وه‌ك له‌ هه‌ندێك په‌یجه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای نه‌ورۆز تێلیكۆم به‌ نیازی زیادكردنی نرخی كارته‌كانی مانگانه‌یه بۆ (ڕێبه‌ر سپۆرت و ئاریافۆن و ڕێبه‌ركویك و ADSL)‌! ئێمه‌ لێره‌وه‌ وه‌ك كۆمپانیای نه‌ورۆز تێلیكۆم ده‌مانه‌وێت دڵنیایی ته‌واو بده‌ین به‌ گشت به‌شداربوانمان و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌مو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ بێ بنه‌ماو ناراستن. وه‌ هه‌روه‌ها داواكارین له‌ به‌ڕێزتان ته‌نها بڕی ئه‌و نرخه‌‌ بده‌ن كه‌ كۆمپانیا دیاریكردوه‌ بۆ هه‌ر كارتێك، وه‌ تكایه‌ به‌ زوترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی بینینی هه‌ر دوكاندارێك یاخود هه‌ر كه‌سێك كه‌ كارتی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌ورۆز تێلیكۆم به‌ نرخێكی زیاتر له‌ نرخی دیاریكراو ده‌فرۆشێت “.

ئەم ڕوونکردنەوەیە پاش ئەوە دێت کە بەبڕیارێک باج خرایە سەر کارتەکانى کۆمپانیاکانى پەیوەندى تەلۆفۆنى و نرخانیان زیادکرا.

بۆچوونەکان
  • Ibrahim

    Lagal rezm.botan balam ewa pesh awm waz3a dasty xotan washand karty 40 hazaretan kr ba 60 hazar

بۆچونی تۆ