10
ئەپڵ 28, ئاب 2015

ئەپڵ بە فەرمی ٩\٩ وەکو ڕۆژی کۆنگرەی داهاتوو دیاری کرد.

240758دوێنێ ئێوارە بە فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی ٩\٩\٢٠١٥ کۆنگرەیەک لەژێر ناونیشانی “هێی سیری، ئاماژەیەکمان پێ بدە” دەبەستن. ئەوەی جێگای باسە و بەگوێرەی دەنگۆکان وا بڕیارە لەم ڕۆژەدا ئەپڵ پەردە لەسەر نەوەیەکی نوێی ئایفۆن بەناوی ئایفۆن ٦ئێس لادا و سەرباری ئەوەی چەندان دەنگۆی تریش هەن وەکو ڕاگەیاندنی ئایفۆن ٦سی و نوێکردنەوەی ئایپادی مینی و ..هتد بەڵام ڕوون نییە کە ئەپڵ ئایپاد ئێیەر ٢ نوێدەکاتەوە یان ئایپادی  گەورە تر بۆ نمونە ئایپاد پڕۆ ڕابگەیەنێت.

بە گوێرەی هەواڵە دزەکراوەکان بێت ئایفۆن ٦ ئێس تایبەتمەندی Force Touch و کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵ و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ڕوونی ٤ کەی دەبێت.

هەر لە هەمان ڕۆژیشدا وا بڕیارە وادەی بڵاوکردنەوەی ئای ئۆ ئێس ٩ و ئۆ ئێس ئێکس ئێل کاپیتان بە فەرمی دیاری بکرێت و بە گشتی بەردەست بکرێن.

کەواتە چاوەڕوان بن ڕۆژی ٩ی٩ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٨ی شەو بەکاتی کوردستان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان ڕاستەخۆ کۆنگرەکە دەگوازرێتەوە و ئەوانەیشی کە دەتوانن بینەری بن خاوەنانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و ماک و بۆ یەکەمجاریش ئەو کۆمپیوتەرانەیشی کە ویندۆز ١٠یان لەسەرە و تەنها بە وێبگەڕی ئێج دەتوانن سەیری بکەن و ئەمەش بەستەرەکەیەتی: http://www.apple.com/apple-events/september-2015

appleseptevent

بۆچونی تۆ