ئینتەرنێت
28, کانوونی دووەم 2016
زیادکردنى شەپۆڵى راوتەر تەنها بە قوتووێک!

سڵاو لە فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن، بێگومان شەپۆڵى راوتەر بۆ زۆرێکمان کێشە درووست دەکات بەوەى کە سیگناڵەکەى کەمەو بۆ مەودایەکى دوور ناڕوات بۆیە لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین باس لە چۆنیەتى زیادکردنى شەپۆڵ (شەبەکە)ى راوتەر بکەین تەنها بە بەکارهێنانى قوتووێک!
فەرموون لە خوارەوە شوێن هەنگاوەکانمان بکەون.
سەرەتا پێداویستییەکان: ١.قوتووێکى پێپسى ٢. مقەست ٣.چەقۆ یاخود هەر بڕەڕێکى تر.
١. قوتووەکە بەتاڵ بکە و جوان بیشۆ، دواتر دڵنیا بەوە کەوا هیچ پاشماوەیەکى لەنێو بەجێ نەماو.

٢. پلیکەى قوتووەکە لێبکەوە.

٣. خوارەوەى قوتووەکە بەتەواوى ببڕە و لێیبکەرەوە.

٤. سەرەوەى قوتووەکە بە شێوەیەکى کراوە ببڕە و بەشێکى بەجێ بێڵە چونکە لە کۆتاییدا دەبێتە بنچینەکەى.

٥. لە ناوەڕاستى لاشەکەوە قوتووەکە بە شێوەیەکى درێژ ببڕە و لاشەکەى بکە بە دوو لاى یەکسانەوە.

٦. بە دەستەکانت دوو لایەکە لە یەک بکەوە تاوەکو شێوەیەکى وەک (ڕادار) وەردەگرێت.

٧. قوتووەکە بخەرە سەر ڕاوتەرەکە بە شێوەیەک ئالیەرى راوتەرەکە بچێتە نێو قوتووەکە و جێگیر بێت و دواتر دوو لاکەى قوتووەکە بە شێوەیەکى کراوە بکەرەوە.

ئێستا بە دڵنیاییەوە سیگناڵى راوتەرەکەت بۆ مەودایەکى دوورتر دەڕوات، هەورەها دەتوانیت ئاڕاستەکردنى ڕووى قووتوەکە بگۆڕیت بۆ ئەو شوێنەى کە مەبەستتە شەپۆڵەکەى پێ بگات، شەو بێگومانیش لەوانەیە ئەم ڕێگەیە سەرکەوتوو نەبێت ئەگەر بەشێوەیەکى تەواو کردارەکان ئەنجام نەدەیت یاخود لەوانەشە جۆرى سیگناڵى راوتەرەکان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکى تر بگۆڕت.
تێبینى: ئێمە وەک کەى ئاى تى ئێن، ئەم ڕێگەیەمان تاقیکردووەتەوە لەسەر ڕۆوتەرەکانى (D-Link و TP-Link) و بە شێوەیەکى زۆر باش کارى کردووە و سەرکەوتنى بەدەست هێناوە.
-ئەگەر ئەم ڕێگەیەت تاقیکردەوە ئەوا بەشدار بە لەگەڵمان و بە سەرنجێک ئەنجامەکەى بنووسە!
س : ویکى هاو.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".