ئەپ و نەرمەکاڵا
27, حوزهیران 2017
مێسنجەر تایبەتمەندی زیادکردنی فلتەرەکانی بۆ ئەپەکەی زیادکرد

وا دیارە فەیسبووک دەیەوێت جڵەوی جیهانی پەیوەندی ڤیدیۆیی بگرێت، پاش زیادکردنی فلتەرەکان لەسەر پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لەلایەن سناپچاتەوە، بەدوایدا و لە ئێستادا فەیسبووک هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی زیادکردووە بۆ ئەپی مەسنجەر لەسەر ئامێرە زیرەکەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید و IOS


فلتەرە نوێکان چەند چینێکی ڕەنگاو ڕەنگن بەکارهێنەر دەتوانێت زیادیان بکات بۆسەر پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان هاوشێوەی ئەو وێنانەی سەرەوە، هەروەها لەکاتی چات کردندا بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە بگریت لەڕێی دوگمەی کامێراوە و پاشان ڕەوانەی بکات بۆ MyDay لە ناو ئەپەکەدا یان بڵاوی بکاتەوە لە هەژمارەکەیدا یان بیکاتە پەخشی ڕاستەوخۆی دوولایەنە کە ئاگانامەش ڕەوانە دەکرێت بۆ هاوڕێیانت دەڵێت هاوڕێکەت لەگەڵ Steve ڕاستەخۆ پەخش دەکەن.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.