فەیسبووک
فەیسبووک

بە بڕی 5 ملیار دۆلار سزا بەسەر کۆمپانیای فەیسبووکدا سەپێندرا

بە داخەوە، تا دێت کۆمپانیای فەیسبووک سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنرێت و متمانەی خۆی لە دەست دەدات لە لای بەکارهێنەران. لە ئێستادا سزایەکی دیکە بەسەر کۆمپانیای فەیسبووکدا سەپێندرا بە ھۆی بردنی زانیاری تایبەتی بەکارھێنەرانی. بەو ھۆیەوە کۆمپانیاکە بە بڕی 5 ملیار…
14 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام بە 2 تایبەتمەندی نوێوە ڕێگە لە بەدیارکەوتنی قسە بێماناکان و هەڕەشەکان دەگرێت لە بەشی لێدوان (Comment)

دوێنێ کۆمپانیای فەیسبووک خاوەن تۆڕی ئینستەگرام، 2 تایبەتمەندی نوێی بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) ـیەوە بۆ بەشی لێدوان (Comment) ڕاگەیاند بە مەبەستی دەرنەکەوتنی قسە بێمانا و هەڕەشە خوازەکان و بێزارکەرەکان. تایبەتمەندی یەکەم بریتییە لە وەبیرخەرەوەی سڕینەوەی لێدوانەکان لە پێش بڵاوکردنەوەیانەوە.…
9 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێک لە کار کەوتوون

لە کاتژمێر 3 ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە کاتی هەولێر، کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی هەریەکە لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێکی تۆڕەکان لەکار کەوتوون. بە هۆی کێشەکانی ڕاژەی تۆڕەکانەوە، بەکارهێنەران ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ و…
3 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

ڕەنگە فەیسبووک ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات لە گۆڕانکاریکردن لە دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکان لە نێو ئەپەکەدا

فەیسبووک هەوڵ دەدات ئەو تایبەتمەندییانە بەردەست بکات کە بەکارهێنەران ئاسوودە دەکات. هەر بۆیە، ڕەنگە بەمزووانە بەکارهێنەران بتوانن گۆڕانکاری لە دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکان لە نێو ئەپەکەدا بکەن. بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان لە جریوەیەکدا ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەکی نوێی لە دواین…
28 حوزه‌یران، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا فەیسبووک نەوەیەکی نوێ لە ئامێری Portal ڕادەگەیەنێت

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای فەیسبووک بە بەردەستکردنی ئامێری Portal ـی تایبەت بە ئەنجامدانی پەیوەندیی ڤیدیۆیی چووە نێو جیهانی تەکنەلۆژیای نێو ماڵەوە. وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت پەرە بە ئامێرەکە بدات بە ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لێی. بەڕێز Andrew Bosworth بەڕێوەبەری بەشی…
12 حوزه‌یران، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

سناپ چات تایبەتمەندی بۆنەکان (Events) بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات

سناپ چات بە بەردەوامی لە هەوڵی ڕاکێشانی بەکارهێنەرە جیاوازەکاندایە بۆ ئەپەکەی. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە دەیەوێت تایبەتمەندی بۆنەکان (Events) بۆ ئەپەکەی زیاد بکات. تایبەتمەندییەکە تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان لە تویتەر جریوەیەکی بڵاوکردۆتەوە…
9 حوزه‌یران، 2019
دریژەی بابەت ...
ئینتەرنێت

بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی ڕەمەزاندا بە ڕێژەیەکی زۆر کاتیان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەفیڕۆ داوە

بە ھۆی بەربڵاوی تەکنەلۆژیا لە سەرتاسەری جیھاندا، کەم کەس ھەیە کە خاوەن یەکێک لە هەژمار یاخود زیاتری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. وا دیارە بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە کاتێکی زیاتریان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیڕۆ داوە لە چاو…
30 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

فەیسبووک ھەستاوە بە سڕینەوەی 2 ملیار ھەژماری ساختە لە ئەمساڵدا

کۆمپانیای فەیسبووک لە 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، کۆمپانیاکە ھەستاوە بە سڕینەوەی 2 ملیار و 200 ملیۆن ھەژماری ساختە. کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2018 ـەدا تەنھا 1 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری…
24 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

فەیسبووک گۆڕانکاری لە یاساکانی بەکارهێنانی پەخشی ڕاستەوخۆدا دەکات

لە دوای تێپەڕبوونی 2 مانگ بەسەر ھێرشە خۆکوژییەکەی نیوزلەندا کە خۆکوژێک لە کاتی ئەنجامدانی پەخشێکی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا ھێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک، لە ئاکامدا بە دەیان کەس شەھید و بریندار دەبن. سەبارەت بەو بابەتە، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە یاساکانی ئەنجامدانی پەخشی…
15 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی تایبەت بە یادی لەدایکبوون زیادکرد

لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە نێو کۆمەڵگاکەماندا وا باو بوو کە لە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوڕێیان و کەسە خۆشەویستەکانماندا، بە کورتەنامە یاخود کارتی فیزیایی پیرۆزباییان لێ بکەین. فەیسبووک ئەم کردارەی بۆ کردینە ئەلکترۆنی و لەمەودوا دەتوانیت بە شێوەیەکی جیاواز پیرۆزبایی لە…
10 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2100 ژمارەی بەکارهێنەرە مردووەکانی فەیسبووک بگاتە 5 ملیار بەکارهێنەر

بە هۆی بەربڵاوی تەکنەلۆژیا لە سەرتاسەری جیهاندا، کەم کەس هەیە کە خاوەن هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. وەکو ئاشکراشە، لە پاڵ ژمارەی لەدایکبوونەوە، ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان ڕۆژانە گیان لەدەست دەدەن. توێژەرەوانی زانکۆی ئۆکسفۆری بەریتانی توێژینەوەیەکیان لەسەر ژمارەی بەکارهێنەرە مردووەکانی تۆڕی…
10 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپی فەیسبووک بە وێنۆچکەی سەرەکی و ڕووکاری نوێوە بۆ iOS نوێکرایەوە

فەیسبووک لە کۆنگرەی F8 ـی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری لە تۆڕەکەیدا ڕاگەیاند. یەکێک لەو نوێکاری و گۆڕانکارییانە، گۆڕینی ڕووکاری تۆڕەکەی بوو لە وێب و ئەپەکاندا، لەگەڵ چەند چاکسازییەکدا. ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی ئەپەکە ڕەوانەی کۆگای ئەپ ستۆر بۆ…
10 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپ و نەرمەکاڵا

فەیسبووک ئەپی Bonfire تایبەت بە پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ لە کار دەخات

لە ساڵی 2017 ـەدا کۆمپانیای فەیسبووک ئەپی Bonfire ـی تایبەت بە پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بۆ بەکارهێنەرانی بە تەنها لە وڵاتی دانیمارک بەردەستکرد. پێش ئەوەی ئەپەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە ناوچە جیاوازەکانی دیکەی جیهاندا بەردەست بکرێت، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بەمزووانە ئەپەکە لە…
6 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
فەیسبووک

ئینستەگرام کار لەسەر نوێکردنەوەی بەشی کامێرای ئەپەکەی دەکات

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک کۆنگرەی ساڵانەی لە ژێر ناوی F8 ئەنجامدا. لە پاڵ ڕاگەیاندنی نوێکارییەکان بۆ خزمەتگوزاری فەیسبووک، ئینستەگرامیشی پشتگوێ نەخست و دیزاینی بەشێکی گۆڕی. فەیسبووک ڕایگەیاند کە دیزاینێکی نوێ لە بەشی کامێرای ئەپی ئینستەگرام بەردەست دەکات. لە دیزاینە نوێیەکەدا کردنەوەی…
1 ئایار، 2019
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

بەمزووانە ئەپی فەیسبووک لە مۆبایلەکان و وێبدا بە دیزاینێکی تەواو سپییەوە نوێ دەکرێتەوە

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک کۆنگرەی ساڵانەی خۆی لە ژێر ناوی F8 لە شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجامدا، تێیدا چەندین ڕاگەیاندنی دەربارەی خزمەتگوزارییەکان و پلانەکانی ئاشکراکرد. یەکێک لەو ڕاگەیاندنانە، ڕاگەیاندنی وەشانی 5 بوو لە ئەپی فەیسبووک بۆ مۆبایلەکان و تۆڕەکە…
30 نیسان، 2019
دریژەی بابەت ...