ئای ئۆ ئێس 9, كانونی یه‌كه‌م 2017

بەم زووانە هەردوو یاری Angry Birds و Sonic the Hedgehog بۆ مێسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێت

کۆمپانیای فەیسبووک لە دوای ڕاگەیاندنی ئەپی نامەبەری فەیسبووک بە ناوی (مێسنجەر)، تا ئێستا هەمیشە لە هەوڵدا بووە نوێترین تایبەتمەندییەکان بۆ ئەو ئەپە زیاد بکات، ماوەیەک بەر لە ئێستا یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتی بوو لە زیادکردنی بەشە یارییەکان، بە مەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەپە نامەبەرەکە و چێژ بەخشین بە بەکارهێنەرانی.

لە دوای زیادکردنی یاری Tetris کە لە ڕێگای ئەپی مێسنجەرەوە یاری پێدەکرا لە نێوان ۲ بەکارهێنەر یان زیاتر، ئەنجامی یاری پێکردنەکە بە کۆمەڵێک خاڵ دەنووسرا وەک یاریەکی بەرەنگاریی نێوان هاوڕێکان وابوو لە نێوان خۆیاندا، هەر کات کامیان زۆترین خاڵی بەدەست بهێنایە ئەوەیان دەبووە براوە.

لە ئێستادا کۆمپانیایەکە سەرقاڵە بە زیادکردنی هەردوو یاری Angry Birds و Sonic the Hedgehog بۆ مێسنجەری فەیسبووک، هاوشێوەی یاری Tetris بەکارهێنەران دەتوانن لە نێوان خۆیاندا یاری پێبکەن پێشبڕکێیەک لەسەر بەدەست هێنانی زۆرترین خاڵ بکەن، بەڵام وا دەرناکەوێت کە ئەم ۲ یاریە لەم ساڵدا بەردەست بکرێن، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ـدا بەردەست بکرێن.

وا پێدەچێت لە دوای ئەو ۲ یارییە، یاری Disney Tsum Tsum لەماوەیەکی نزیکدا بەردەست بکرێت، فەیسبووک دەیەوێت لەو ڕێگایەوە زیاتر ئەپە نامەبەرەکە لای بەکارهێنەرانی چێژبەخشتر بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ