10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

کورتەیەک و بەشە پێکهێنەرەکانی کامێرای فۆتۆگرافیی


زنجیرەی فێرکاری فۆتۆگرافی، بەشی یەکەم

کامێرای فۆتۆگرافی لە پێشتردا تەنیا بە مەبەستی بە یادگاریی هێشتنەوەی سات گەلێکی لە بیرنەکراو بەکاردەهات و تەنیا چەند کەسانێک لە شارێکدا پێیان دەگوترا وێنەگر، ئەوانیش شارەزای تەواویان هەبوو لە وێنەگرتن و چۆنیەتی شۆردنەوەی(دانانی وێنەکە لەسەر کاغەزی تایبەت) وێنە لە تاقیگەدا، کە ئەمەش کارێکی سەخت بوو بۆ کەسانی ئاسایی.

بەڵام بە پێشکەوتنی دوونیای تەکنەلۆژی لە ئێستادا هەریەکێک لە ئێمە توانای بوونە وێنەگری هەیە بە شێوەیەکی شارەزایانە(Professional)، تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی وەک ئەرک و خزمەتی لە مێژینەی زنجیرەیەک لە فۆتۆگرافی بنیاد پێشکەش دەکات، کە لە دوای تەواکردنی ئەم زنجیرەیە توانای فۆتۆگرافیت لە ئاستێکی باڵادا دەبینیت و ئاشنا دەبیت بە چەندین زانیاری گرنگ و زاراوەی نوێ کە لەوانەیە بۆ یەکەمجارت بێت بەر گوێت بکەوێت.

لە بەشی یەکەمی زنجیرەکەدا، پوختەیەک لە بەشە سەرەکییە پێکهێنەرەکانی کامێرا دەکەین، لەگەڵمانبن:

کامێرا بە شێوەیەک سەرەکی پێک دێت لە ۳ جۆر ماددەی پێکهێنەر، ئەوانیش شوشە: بەکاردێت لە درووستکردنی هەستەوەر(Sensor) و ئاوێنەی گوازەرەوە(Mirror).
پلاستیک: بەکاردێت لە درووستکردنی لەش(Body) و چەند پێکهێنەرێکی دیکە.


ئەلەمینیۆم: بە شێوەیەکی گشتی لە درووستکردنی لەشی کامێرا پڕۆفیشناڵەکاندا بەکاردێت بۆ ئەوەی توانا و هێزێکی زیاتری پێ بدات لە باروودۆخە سەختەکان و لە درووستکردنی لەشی هاوێنە(Lens)ــشدا بەکاردێت.

لە بەشەکانی داهاتودا باسی کامێرا و هەموو زانیارییەکان دەکەین بە ورد و درشت.

بۆچونی تۆ