ئای ئۆ ئێس 18, كانونی دووه‌م 2018

ئەپی Arts and Culture تابلۆی هاوشێوەی خۆت دەدۆزێتەوە

لە وەشانە نوێیەکەی ئەپی Arts & Culture کە ئەپێکی دیکەیە لە ئەپەکانی تایبەت بە گووگڵ، دەتوانیت بەهۆی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی ڕووخسارەوە هاوشێوەکەت دیاری بکات، ڕووخسارت بەراورد دەکات بە وێنە تابلۆییە بەناوبانگەکان یان بەو پەیکەرە بەناوبانگانەی کە لە مۆزەخانەکاندا بوونی هەیە، هەر کامێکیان لە شێوەی ڕووخسارتەوە نزیک بوو ئەوەیان بە هاوشێوەی ڕووخسارت دادەنێت.

سەرەتا دەبێت وێنەیەکی سێلفی بگریت و پاشان زیادی بکەیت بۆ ئەپەکە، دواتر ئەپی ئەپەکە دەست دەکات بە گەڕان بە دوای هاوشێوەکەتدا، پاشان ڕێژەی لێکچوونی نێوان خۆت و ئەو تابلۆیەی کە لە خۆت دەچێت بۆت دەردەخات، دەتوانی وێنەکە پاشەکەوت بکەیت لەنێو مۆبایلەکەتدا یان ڕاستەوخۆ هاوبەشی پێ بکەیت لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

هەمیشە مەرج نیە ئەو وێنەیەی کە بۆت دیاری دەکات بە تەواوەتی لە خۆت بچێت، چونکە ڕووخسارەکان هەموویان لە یەکدی ناچن.

 

بۆچونی تۆ