10
ئەندرۆید 22, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

چۆن کۆنتڕۆڵی پلەیستەیشن ٤ بە ئامێرە ئەندرۆیدەکەم پەیوەست بکەم؟

لە ئێسادا یاریکەرانی مۆبایل حەز دەکەن ئامێرەکانیان بە کۆنتڕۆڵێک پەیوەست بکەن گ، بۆ ئەم مەبەستە چەند کۆمپانییایەکی تایبەت هەستاون بە داهێنانی ئەم جۆرە کۆنتڕۆڵانە وە خۆشحاڵانە ئەم بەرهەمانە لە بازارەکانی کوردستاندا بوونیان هەیە.

ئەوەی کە بەشێکی زۆری خەڵک نایزانێت ئەوەیە کە دەتوانن لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی پلەیستەیشن ٤ـەکانیشیانەوە کۆنتڕۆڵی ئامێرە ئەندرۆیدەکانیان بکەن لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەند هەنگاوێکی سادە و ساکار کە لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەمەوە.

هەنگاوەکان:

١. لە سەرەتادا پێویستت بە کۆنتڕۆڵێکی پلەیستەیشن ٤ دەبێت کە لە باری کوژاوەییدا بێت و پاشان ئەم ۲ دوگمەیە دادەگرین:

  تا ئەو کاتەی گڵۆپی دواوەی کۆنتڕۆڵەکە دادەگیرسێت و دەکوژێتەوە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بلوتوزی کۆنتڕۆڵەکە داگیرساوە.

٢.پاشان بلوتوز لەسەر ئامێرە ئەندرۆیدەکەت دادەگیرسێنیت و بە دوای ناوی کۆنتڕۆڵەکە دەگەڕێیت بۆ ئەوەی پێوەی پەیوەست ببیت.

ئێستا تۆ هەردوو ئامێرەکەت بە یەکترەوە پەیوەست کردووە و دەتوانیت یارییەکان بە هۆی کۆنتڕۆڵی پلەیستەیشن ٤ـەکەتەوە کۆنتڕۆڵ بکەیت.

تێبینی: پێویستە لە سەرەتا بزانیت ئایە ئەو یارییەی کە مەبەستتە پشگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکات یان نا وە بۆ ئەوەی بزانیت کە پشگیری ئەمە دەکات ئەوا لە بەڕێوبەرایەتی یارییەکە بەدوای شێوازی کۆنترۆڵکردنی یارییەکەدا بگەڕێ پاشان ئەمە چالاک بکە.

دواتر بەپێی یارییەکە ئەرکی هەر دووگمەیەک ئەگۆڕێت.

بۆچونی تۆ