ئاسایشی ئەلیکترۆنی
31, ئازار 2018
چەندین ساڵە فەیسبووک زانیاری پەیوەندییەکانت و نامەکان کۆ دەکاتەوە

فەیسبووک زۆر شت لە بارەی تۆوە دەزانێت، لایکەکانت و دسلایکەکان، ئەمە شتێکی لە ناکاو نییە!
کاتێک دەتەوێت ئەپی مێسنجەر لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت دابگریت، ئەوا بە مەرجەکانی فەیسبووک ڕازی دەبیت ئەگەری هەیە دەستی بەسەر زانیارییەکانت گرتبێت و لەوانە ئاگاداربوون بەسەر ژمارەکانی ناو مۆبایلەکەت بۆ پەیوەندیکردن و نامە ناردن. لە جریوەیەکی توتەر لەلایەن پڕۆگرامسازێکی نیوزلەندی، وێنەیەک لە زانیارییەکانی پێشان دەدات کە لە چ کاتێکدا پەیوەندی بە دایکییەوە کردووە، واتا تۆماری هەموو پەیوەندییەکانی هەیە و دەشتوانێت هەموو ئەم تۆمارانە لە ڕێگەی پەڕگەی زیپەوە دابگرێت.

ئەم چیرۆکە و چیرۆکی سڕینەوەی فەیسبووک لەلایەن بەکارهێنەرانەوە کاتێک دەستی پێکرد، کە زانیاری ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەر لەلایەن فەیسبووکەوە درا بە دەزگای کامبریج ئەنالیتیکا و ئەمەش بووە هۆی هەزاران ناڕەزایی کاردانەوەی بەکارهێنەران.
وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند و ئەوەی ڕوونکردنەوە کە هەموو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی وا بنچینەکراوە ئاسانکاریی بۆ پەیوەندییکردن بە هاوڕێیان و خێزانەوە بکات، هەروەها بۆ هەمان مەبەست فەیسبووک ژمارە تەلەفۆنەکانی بەکارهێنەر بار دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی Ars بێت، ئەو مۆبایلانەی لەسەر ئەندرۆید کاریان کردووە و وەشانی سیستەمەکەیان کۆن بووە، ئاسانکاریی زیاتری بۆ فەیسبووک کردووە و بە شێوەیەکی خۆکارانە زانیارییەکانی بار کردووە، ئەمەش لە خوار وەشانی مارشماڵۆ ٦ـی ئەندرۆیدەوە هەیە. گووگڵ ئەم ڕێگەیەی گۆڕی و لە سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆ یان بەرزتر، بەکارهێنەر دەتوانێت لەسەر ئارەزووی خۆی ڕێگە بە کار و تایبەتمەندییەکانی فەیسبووک یان هەر ئەپێکی دیکە بدات یان نەدات.
تۆش دەتوانیت سێری تۆماری زانیاری خۆت لە فەیسبووک ببینیت و دایبگریت. بڕۆ بەشی Settings→Download a copy of your Facebook data→Start My Archive. وە ئەگەر دەتەوێت ئەم کارەی مێسنجەری فەیسبووک بوەستێنیت، دەتوانیت بارکردنی ژمارە تەلەفۆنەکانت لە ئەپەکە ڕابگریت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.