فەیسبووک 2, ئایار 2018

مێسنجەر وەرگێرانی ڕاستەوخۆی لە ئیسپانییەوە بۆ ئینگلیزی و بەپێچەوانەشەوە بۆ بەردەست دەکرێت

ئەم تایبەتمەندیە لە کۆنگرەی F8 2018ـی فەیسبووک بەردەست کرا. لە ڕێگەی ژیری دەستکردی تێکهەکێشراو بە مێسنجەر کە ناسراوە بە M Digital Assistant لەمەودوا بەکارهێنەران بژاردەی ئەوەیان بۆ بەردەست دەبێت کە بتوانن ڕاستەوخۆ کە پەیامێکیان پێ گەیشت و بە ئیسپانی بوو بتوانن ڕاستەوخۆ وەریبگێرن بۆ ئینگلیزی و وە بە پێچەوانەشەوە.

ئەم تایبەتمەندییە لە چەند هەفتەی داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت. سەبارەت بە وڵاتانی تر و زمانی تر، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوو زانیاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە لە هەمبەر بەردەستبوونی زمانی تر بۆ وەرگێرانی ڕاستەوخۆ لە ناو مێسنجەر.

شایەنی باسە، ئەم تایبەتمەندیە سودێکی باشی دەبێت بەتایبەتی بۆ کاتی گفتوکۆکردن لەگەڵ فرۆشگا و بازاڕگەکان کە ئەگەر بە زمانی تۆ قسە نەکەن، ئەوا دەتوانیت سودی لێ وەربگریت بە ڕاستەوخۆ وەرێگران لەناو مێسنجەرەوە.

بۆچونی تۆ