ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Unfold بۆ درووستکردنی ستۆری بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دابگرە

زۆرێک لە ئێمە کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەمان لە بەشی ستۆری نێو تۆڕەکانی فەیسبووک، ئینستەگرام، سناپ چات و واتسئەپ بڵاوە پێ دەکەین، بەڵام ڕەنگە زۆرینەی ستۆرییەکانمان سەرنجڕاکێش نەبن بە لای هاوڕێ یاخود بینەرانی ستۆرییەکانمانەوە. لەگەڵ ئەپی Unfold ـدا دەتوانیت لەمەودوا وێنە و کورتە ڤیدیۆیەکانت بە نووسین و چوارچێوەی ڕەنگاوڕەنگ بنەخشێنیت و لە ستۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانتدا بڵاوەیان پێ بکەیت.

لە نێو ئەپەکەدا ٢٥ چوارچێوە و قاڵب و ٥ فۆنت (هەندێکیان پشتگیری لە نووسینی کوردی دەکەن) ـی بە خۆڕایی بوونی هەیە لەگەڵ دەیانی دیکەی بە پارەدا. بەکارهێنانی ئەپەکە ئاسانە، لە دوای کردنەوەی ئەپەکەدا پەنجە لە نیشانەی + دەکەیت و دواتر ناوێک بۆ ستۆرییەکەت دەنووسیت، لە پاشان پەڕگەیەکی دیکە دەکرێتەوە و پێویستە لە خوارەوە پەنجە بە دوگمەی + بنێیت بۆ هەڵبژاردنی چوارچێوەیەکی دڵخواز، دواتر پەنجە لە نێو چوارچێوەکە دەکەیت بۆ زیادکردنی وێنە یاخود ڤیدیۆی نێو مۆبایلەکەت، هەروەها دەتوانیت نووسین لە نێو چوارچێوە زیادکراوەکەتدا بنووسیت. لە پاش ئەوەی کە تەواو بوویت لە نەخشاندنی وێنە یاخود ڤیدیۆیەکەت، لە بەشی سەرەوەدا کرتە لە دوگمەی داگرتن بکە و پاشان دوگمەی Story دابگرە (یاخود دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ستۆری ئینستەگرام بڵاوەی پێ بکەیت لە ڕێگای دوگمەی Share page to Instagram)، بەم شێوەیە و لە دوای خەزن کردنی بۆ بەشی Photos یاخود Gallery مۆبایلەکەت دەتوانیت بڵاوەی پێ بکەیت بۆ ستۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت.تطبيق Unfold لإنشاء ستوري مُميز ومشاركته على إنستقرام وفيسبوك وسناب شاتئەپەکە بە نرخی خۆڕایی (کڕین لە نێو ئەپدا بۆ کردنەوەی چەند چوارچێوە و فۆنتێک) بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.

داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید

17 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704