سۆنی

بە ڕاگەیاندنی سەکۆی یاری STADIA پشکەکانی کۆمپانیای سۆنی بە ڕێژەی 4% دابەزینی بەخۆیەوە بینی

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان کۆمپانیای گووگڵ سەکۆی ستەیدیای تایبەت بە یاریە ڤیدیۆییەکان ڕاگەیاند، بێگومان سەکۆکەش پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لە لایەن شارەزایان و بێگومان گەیمەرانیش چونکە سەکۆکە هەڵدەستێت بە دابینکردنی سەکۆیەک بۆ بەکارهێنەر لە ڕێگایەوە بێ کڕینی هیچ ئامێرێکی زیادە دەتوانێت یاریە بەهێزەکان تاقیبکاتەوە تەنانەت ئەگەر خاوەنی ئامێرێکی بەهێزیش نەبێت، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو پاش ڕاگەیاندنی سەکۆکە دابەزینی پشکی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئامێری یاریە ڤیدیۆییەکان بوو.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی Financial Times ڕایگەیاند هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری یاریە ڤیدیۆییەکان پاش ڕاگەیاندنی گووگڵ بۆ سەکۆی ستەیدیا دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە لەو کۆمپانیایانەش سۆنی و نینتێندۆیە بە شێوەیەک هەردوو کۆمپانیاکە پشکەکانیان بە ڕێژەی لە سەدا 4% دابەزیوە، بێگومان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی سەکۆی ستەیدیا و بەردەستکردنی بۆ چەند تایبەتمەندیەک کە بە هیچ شێوەیەک لە ئامێرەکانی هەردوو کۆمپانیاکەدا بوونیان نییە ئەویش خزمەتگوزاری هەوریە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لە ئامێرەکەی خۆتەوە بەکاریبهێنیت.

23 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891