بابەتی گرینگ
18, نیسان 2019
دزەپێکردنی لیستی ئەو یاریانەی ڕادەگەیەنرێن بە ڕاگەیاندنی سەکۆی PlayStation 5

لە ماوەی ڕابردوودا لیستی ئەو یاریانەی بڕیارە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەکۆی پلەیستەیشن 5ـدا ڕابگەیەنرێن دزەیان پێکرا، بێگومان لیستی یاریەکان فەرمی نین و لە لایەن کۆمپانیای سۆنیەوە ڕانەگەیەنراون بەڵکو دزەیان پێکراوە لە لایەن هەمان ئەو کەسەی وردەکاریەکانی سەبارەت بە سەکۆی پلەیستەیشن 5 دزەپێکرد و لە کۆتاییشدا و پاش ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆمپانیای سۆنی دەرکەوت زانیاریەکان ڕاستن و بەو شێوەیەن کە پێشتر دزەیان پێکراوە.
ئەو یاریانەی بەردەستن و بە ڕاگەیاندنی PS5 بەردەست دەکرێن بۆ سەکۆکە:-
- یاری Gran Turismo 7 لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ چاویلکەی ژیری دەستکرد PlayStation VR
- یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds Remastered لەگەڵ ئەوەشدا بەخۆڕایی دەبێت بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری PlayStation Plus
- یاری The Last of Us Part II Remastered
- یاری Ghost of Tsushima Remastered
- یاریەک یان دوو یاری دیکە (ناویان ئاشکرا نەکراوە)
- هەندێک یاری نوێ بۆ چاویلکەی ژیری دەستکرد PlayStation VR
ئەو یاریانەی بەردەست نین و لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەکۆی PS5ـدا ڕادەگەیەنرێن:-
- یاری Harry Potter
- یاری Battlefield Bad Company 3
- یاری Grand Theft Auto VI
- بەشێکی نوێ لە یاری Assassin’s Creed
- بەشێکی نوێ لە یاری Call of Duty
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.