سۆنی 16, نیسان 2019

کۆمپانیای سۆنی چەند وردەکارییەکی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی PlayStation 5 ئاشکراکرد

وا دیارە ڕاگەیاندنی سەکۆی PlayStation 5 تایبەت بە یاریکردن لە لایەن کۆمپانیای سۆنییەوە زۆر کەمی ماوە. کۆمپانیاکە لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی پلەیستەیشنە نوێیەکە، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای سۆنی چەند وردەکارییەکی فەرمی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی سەکۆی PlayStation 5 بڵاوکردەوە کە پێکدێن لە تایبەتمەندییەکانی سەکۆیەکە.

ئەمڕۆ یەکەمین وردەکاری فەرمی کۆمپانیای سۆنیمان دەستکەوت دەربارەی تایبەتمەندییەکانی سەکۆی PlayStation 5، بەڕێز Mark Cerny ئەندازیاری سیستەم لە کۆمپانیای سۆنی تایبەت بە PlayStation 4 لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ پێگەی Wired چەند وردەکارییەکی دەربارەی نەوەی نوێی پلەیستەیشنی سۆنی بە ناوی PlayStation 5 ـەوە ئاشکراکرد. Mark دەڵێت بە تەواوی گۆڕانکاری لە ڕەقەکاڵایەکانی PlayStation 5 ـدا دەکرێت. پلەیستەیشنە نوێیەکە خاوەن پڕۆسێسەری 8 ناوەکی و 7 نانۆمەتری دەبێت لە جۆری AMD ـی کۆمپانیای Ryzen. هەروەها خاوەن گرافیک کارتی جۆری AMD ـی کۆمپانیای Radeon Nav دەبێت، بەمەش دەبێتە یەکەم سەکۆی یاریکردن کە گرافیکەکەی تیشک بڕ بێت.

سەکۆی PlayStation 5 توانای پشتگیری کردنی لە گرافیکی ڕوونی 8K دەبێت، کە لە ئێستادا ژمارەیەک لە تەلەفزیۆنەکان پشتگیری لە ڕوونییەکە دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە دەنگی 3 دووری دەکات، ئەزموونێکی نوێ دەبەخشێت بە بەکارهێنەران لە کاتی گوێگرتن لە ڕێگای بڵندگۆکان یاخود بیستۆکەکان. گەورەترین چاکسازی بەشی ڕەقەکاڵای پلەیستەیشنەکە، لە بیرگە ناوەکییەکەیدا دەبێت. سەکۆی PlayStation 5 خاوەن بیرگەیەکی ناوەکی دەبێت لە جۆری SSD دەبێت، بەمەش زۆر خێراتر یارییەکان بار دەبن و دەست پێدەکەن، سۆنی دەربارەی ئەم خێراییە بەڵێن دەدات.

هێشتا وردەکاری دیکە دەربارەی پلەیستەیشنە نوێیەکە ماوە، سەکۆی PlayStation 5 توانای خوێندنەوەی پەپکە (Disc) ـە BluRay ـییەکانی دەبێت، بەمەش ڕێگە دەدات کە پەپکەکانی PlayStation 4 لە سەکۆ نوێیەکەدا کار پێبکرێن. بە پێچەوانەی پەپکەکانی PlayStation 3 بۆ PlayStation 4.

ڕوون نییە کە سۆنی ئامێری نەوەی دووەم لە ئامێری PlayStation VR بەرهەم دەهێنێت یاخود نا، بەڵام دەتوانرێت کار بە نەوەی یەکەمی PlayStation VR بکرێت لە PlayStation 5 ـدا.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی سەکۆی PlayStation 5 دیار نییە، Mark Cerny ـیش لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند کە سەکۆکە لە ئەمساڵدا بەردەست ناکرێت. پڕوپاگەندەکان جەخت لەسەر بەردەستکردنی پلەیستەیشنە نوێیەکە دەکەنەوە لە ساڵی داهاتوو (2020) ـدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ