ئای ئۆ ئێس

ڤیدیۆ: فەرهەنگی لۆنگمانی ئینگلیزی – ئینگلیزی بە دەنگی ڕستەکانیشەوە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەخۆڕایی دابگرە + فێرکاری

لە ڤیدیۆیەکی نوێ و نایابدا، ئەمجارە باسی چۆنییەتی داگرتنی فەرهەنگی بەناوبانگی لۆنگمانی ئینگلیزی – ئینگلیزیم کردووە بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە خۆڕایی. لەسەرەوە بینەری چۆنیەتی دەستخستنی فەرهەنگەکە بن، و هەروەک چۆنییەتی جێگیرکردنی فەرهەنگەکەش بن لەسەر هەردوو سیستەمەکە. ئەمانەش ئەم بەستەرانەن کە لە ڤیدیۆکە باسم کردوون:

ئەپی MDict لەم لینکەوە (Download) بۆ ئەندرۆید دابگرە

ئەپی MDict لەم لینکەوە (Download) لە ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس دابگرە

بەستەرەکانی فەرهەنگەکە:

کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)

ئەگەر ئەم دوو بەستەرە کاریان نەکرد ئەم دوو بەستەرەی خوارەوە بەکاربهێنن:
بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)

بیرتان نەچێت کەناڵەکەمان لەسەر یوتیوب سەبسکرایب بکەن.

Youtube.com/Kitnnet

9 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178