ئەندرۆید
17, حوزهیران 2019
لیستی ئەو مۆبایلانەی شاومی کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا وەشانی Android Q ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

کۆمپانیا چینییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان تاوەکو بە زووترین کات وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید ڕەوانەی بەکارهێنەرانیان بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیای شاومی لیستی ئەو مۆبایلانەی بڵاو کردەوە کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا وەشانی Android Q ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت.
ئەو مۆبایلانەی شاومی کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا Android Q ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، ژمارەیان 10 دانەن. بریتین لەمانەی خوارەوە:
- Xiaomi Mi 9
- Xiaomi Mi 9 SE
- Xiaomi Mi 8
- Xiaomi Mi 8 Pro
- Xiaomi Mi 8 Explorer Edition
- Xiaomi Mi MIX 2S
- Xiaomi Mi MIX 3
- Xiaomi Mi MIX 3 5G
- Redmi K20 Pro
- Redmi K20
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید ڕەوانەی مۆبایلەکانی Redmi Note 7 و Note 7 Pro دەکرێت و ڕەوانەکردنی وەشانی Android Q بۆ مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکە بەردەوامی دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.