ئەندرۆید

وەشانی سێیەمی تاقیکاری سیستەمی Android Q بۆ زیاتر لە 20 مۆبایل بەردەستکرا + لیستی مۆبایلەکان

ڕاستەوخۆ لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەی Google I/O لە دوێنێدا، گووگڵ وەشانی سێیەمی تاقیکاری لە سیستەمی Android Q بۆ ژمارەیەک مۆبایلی بەدەر لە مۆبایلەکانی گووگڵ Pixel بەردەستکرد.

ئەمانە لیستی سەرجەم ئەو مۆبایلانەن کە وەشانی وەشانی سێیەمی تاقیکاری سیستەمی Android Q و وەشانە تاقیکارییەکانی داهاتووی سیستەمەکەیان پێ دەگات. ژمارەیان 23 مۆبایلن:

  • Pixel
  • Pixel XL
  • Pixel 2
  • Pixel 2 XL
  • Pixel 3
  • Pixel 3 XL
  • Pixel 3a
  • Pixel 3a XL
  • Asus Zenfone 5z
  • Essential PH-1
  • Nokia 8.1
  • Huawei Mate 20 Pro
  • LG G8
  • OnePlus 6T
  • Oppo Reno
  • Realme 3 Pro
  • Sony Xperia XZ3
  • Tecno Spark 3 Pro
  • Vivo X27
  • Vivo NEX S
  • Vivo NEX A
  • Xiaomi Mi 9
  • Xiaomi Mi MIX 3 5G

تاوەکو ئێستا زانیاریمان لەبەر دەستدا نییە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدەستهێنانی وەشانە تاقیکارییەکە بۆ ئامێرە ئاماژەپێکراوەکان(ئەگەر پێویست بە خۆ تۆمارکردن بکات). لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری چۆنیەتی بەدەستهێنانی وەشانە تاقیکارییەکە، ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە…

سەرچاوە :

8 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508