بابەتی گرینگ
29, تشرینی یهكهم 2013
٢٥ ئامۆژگاری بۆ دیزایین کردنی لۆگۆیەکی گونجاو -بەشی دووەم و کۆتایی –

ئامۆژگاری سێزدەیەم: گرنگی دان بەهاوتایی (التنسیق)
جەخت لەسەر هاوتایی بکەرەوە و من لۆگاکانم بە ڕێبەڕییەوە بۆ کۆمپانیاکان دەنێرم و دروستکردنی ئەم ڕێبەریانەش ئەرکی تۆیە. ئەوان (ڕێبەرییەکان) دڵنیایی دەکەنەوە کە هەریەکێک لەناو سنوری کۆمپانیای کڕیار ئەوە دەکات کە لە ڕێبەریەکەیاندا هاتووە بە شێوەیەکی هاوتای و ڕێک و پێک. کەواتە هاوتایی و ڕێک و پێکی متمانە دروستدەکات و متمانەش کڕیار بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

ئامۆژگاری چواردەیەم: گیانی کار و گونجاندنی لۆگۆ لەگەڵ نیشانەکە
یەکگرتووییەک بە درێژایی دیزاینەکەت نیشان بدە. بۆ نمونە، ئەگەر نیشانەیەکی خەندەئامێز پیشانبدەیت، هەوڵبدە لەگەڵ نوسراوێکی خەندە ئامێز بیگونجێنێت. بە واتایەکی تر، بۆ نمونە ئەگەر کۆمپانیای داواکار و کڕیاری لۆگۆ تایبەت بوو لە بواری یاری منداڵان، هەوڵ بدە گیانی گاڵتە و گەپ و پێکەنین لە دیزاینەکە ئامادەبێـت و لەوانەشە ئەم گیانە بەهۆی ڕەنگێکەوە یان شێوەیەکەوە بێت کە تۆ و ئەوانیشی پێ سەرسام بووە.

ئامۆژگاری پازدەیەم: تەنها نمونەی یەک ڕەنگییان پێشکەش بکە
بەپێشکەشکردنی لۆگۆکە بەتەنها یەک ڕەنگ ئەوا تۆ چاکسازی لەسەرتاپای پێناسەکە دەکەیت و کڕیارەکەت لە دووبارە گەڕانەوە بۆلای تۆ ڕزگاردەکەیت ئەگەر کۆمپانیاکە داوای هەڵبژاردنی یەک ڕەنگی لۆگۆکەی کرد بۆ چاپ و بابەتە پەیوەندیدارەکان. وە ئەمەش هۆیەکە بۆ دڵنیابوونەوەی کارەکەت لە هەڵە و کێشە و عەیب هەروەکو لە پیشتر باسمانکرد.
ئامۆژگاری شازدەیەم: سەرەنجی جیاوازی بدە.
لێرەدا نوسەر مەبەستی ئەوەیە پێوستە ئەوە لەبەرچاوبگێرێت ئەگەر لۆگۆکە لەسەر بابەتی تر چاپکراوە وەکو بروشەر و نامیلەکە و ڕیکلامی بازرگانی و پۆستەر ئەوا لۆگۆکە بە ڕوونی دیاربێت لەنێوان پێکهاتە و بابەتەکانی سەر هەمان پاشبنەما. فراوانی ئاوازی ئەم لۆگۆیە پێوستە جیاوازی تەواوی هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە نیشانە و ئامرازەکە بدات بە ئاسانی و ڕوونی بناسرێتەوە.
ئامۆژگاری حەڤدەیەم: سادەیی هاریکارە!
هێشتنەوەی دیزایینەکەت بە سادەیی وای لێدەکات ئاسانتر بناسرێتەوە لەلایەن خەڵک کاتێک بۆ جاری داهاتوو دەیبیننەوە. سەرەنجی کۆمپانیا گەورەکان بدە. بۆ نمونە، متسیوبوشی و سامسونگ و فێدێکس و هەوەها بی بی سی. لۆگۆکانیان سادەن لە ڕواڵەتدا و ئاسانن بۆ ناسینەوە لەبەر سادەییەکەیان. هێشتنەوەی بە سادەیی ڕێگە خۆشکەرە بۆ گونجاویی لە چەندان قەبارەدا. بەشێوەیەکی گشتی، لۆگۆکەت لە بچوکترین قەبارەی کاری خۆی دەکات بێ لەدەستدانی هیچ وردەکارییەکی و ناروونبوونی لەچاو ڕوونیەکانی تریدا.
ئامۆژگاری هەژدەیەم: تاقیکردنەوە بەچەند قەبارەیەکی جیاواز
تاقیکردنەوە لەسەر چەند قەبارەیەکی جیاواز لەسەر کاخەز و گرنگی دان پێ و تاقیکردنەوەی چەند ڕەنگێک لەسەری بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی بۆ چاپ، چونکە لۆگۆی وەها هەیە لەکاتی چاپدا ئەوەندە ناشیرین دەردەچێت لەبەرچاو دەکەوێت و کێشەی زۆری هەیە کە لەکاتی چاپەکە بەڕوونی دەردەکەون.
ئامۆژگاری نۆزدەیەم: پێچەوانەکەیشی ڕاستە
ئەگەر تۆ لۆگۆکەت لەسەر پاشبنەما (Background)ێکی سپی تاقیکردووەتەوە ئەوە باشە، لەوەش باشتر تاقیکردنەوە و ئامادەکردنیەتی لەسەر پاشبنەمایەکی ڕەش و ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای لۆگۆکە.

ئامۆژگاری بیستەم: چی دەبێت ئەگەر ڕاست و چەپ و سەر و خوار بکرێت؟
دڵنیایی بکەوە لەخولاندنەوەی لۆگۆکە و سەیرکردنی لەچەند گۆشەیەکەوە، چونکە بینینی ئەم لۆگۆیە لەلایەن کەسێک و لە گۆشەیەکەوە پێوستە هەمان مانابدات کاتێک کەسێکی تر لە گۆشەیەک و ئاراستەیەکی ترەوە دەیبینێت و بەرچاوی دەکەوێت. ئەمەش چونکە لەوانەیە تۆ لەکاتی بینینی ئەم لۆگۆیە بەشێوەیەک بیبینیت لە گۆشەیەکەوە بێت لەوانەیە سەروژێربێت! کەواتە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵەش زۆر گرنگە.
ئامۆژگاری بیست و یەکەم: بیرتبێت کە لە ڕووی یاساییەوە تۆماری بکەیت.
ڕاستە کە کرداری تۆمارکردن و دانانی مافی پاراستن لەسەری کاتێکی دوور و درێژی پێوستە بەڵام ئەستەمیش نییە بەڵام ئەگەریش تۆمارکردنەکەت ئەنجامدا، ئایا تۆ ئامادەی ڕووبەرووبوونەوەی کاری یاساییت؟

ئامۆژگاری بیست و دووەم: لێکدانەوە بۆ ئیحتیمالات و شیمانەکان بکە
لەوانەیە و لەوانەش نییە تۆ بەرپرسی هەڵەی چاپکردنی خەراپ بیت…! جا بۆیە ئەم خاڵە لەگەڵ کڕیارەکەت تاوتوێ بکە سەبارەت بە هەموو ئیحتیمالات و شیمانەکان کە لەوانەیە ڕووبدەن و تەنانەت چاپێکی بازرگانی هەرزانیش لەیاد مەکە… کەواتە باشترین لێکدانەوە و خوێندن بکە بۆ دەرخستنی لۆگۆکە بە باشرین شێواز.
ئامۆژگاری بیس و سێ یەم: لە هەڵەکان مەترسێ!
هەمووان هەڵە دەکەن…. کەواتە مەترسێ و لە هەڵەکانت فێرببە و بۆ پێشەوە بڕۆ..

ئامۆژگاری بیس و چوارەم: لۆگۆ شتێکە و پێناسیش شتێکی ترە
لێرەدا شتێک هەیە کە تۆ پێوستە باش بیزانیت: لۆگۆ بەشێکە لە پێناسی بازرگانی چونکە پێناس گەورەترە لە لۆگۆ بەهۆی لەخۆگرتنی مێژووی کۆمپانیا و گرنگی و تێروانینی خەڵک بۆ کۆمپانیا و کار و پیشەیان. لۆگۆ بەشێکی گرنگە بەڵام نابێتە هۆی فرۆشتنی بەرهەمە هەرزانەکان و کۆمپانیاش لە قەیران و ڕووخان ناپارێزێت.
ئامۆژگاری بیست و پێنجەم: بیرت بێت ئەمە پڕۆسەیەکی دوو ئاراستەییە
لەوانەیە کڕیار داوای شتێکت لێبکات کە وات لێبکات ڕەقت لە کارەکت ببێتەوە. لەڕاستیدا ئەمە ڕوودەدات و ناخۆشیشە بەڵام وابکە خەڵکی کار و پیشەت بەرزبنرخێنن و هەوڵبدە لەگەڵ کڕیارەکەت بگەیتە ئەنجامێک کە لەگەڵ بیرۆکە و داوای کڕیارکە و ئارەزووەکانی تۆش وەکو لۆگۆ دیزاینەر بێتەوە.

ئەمە بریتی بوو لە ٢٥ ئامۆژگارییە گرنگەکەی پەرتووکی Logo Design Loveی نوسەر و دیزاینەر دەیڤد ئەیرەی کە لەکۆتایی پەرتووکەکەی وەکو پوختەیەکی تەواوی پەرتووکەکە نوسیبونی و لە ڕاستیدا خاڵی گرنگن و وەکو لۆگۆ دیزاینەران پێوستە ڕەچاویان بکەن بۆ باشترکردن وبەرەوپێشبردنی بوارەکە.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم بابەتە لێرە کلیک بکە..
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!