ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2015
QR code & Bar Codeچییـه؟ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ری ته‌نها له كه‌ی ئای تی ئێن
ئه‌و دوو كۆده بۆ گه‌یشتن به زانیاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌كاردێن، یه‌كه‌میان “QR code” كه كورتكراوه‌ی ڕه‌نووسی Quick Response Codeــه بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیاری به‌كاردێت واته هه‌ر به‌سته‌رێك یاخود نووسینێكت هه‌بێت ده‌توانیت وای لێبكه‌یت، دووه‌میان “Bar Code” به زۆری بۆ كاڵاكان به‌كاردێت بۆ وێنه: كاتێك كه كاڵایه‌ك ده‌كڕیت له ماڕكێت ئه‌وه به هۆی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه سكانی كۆدی كاڵاكه ده‌كات بۆ بینینی نرخ و ته‌واوی زانیاریه‌كانی.
چۆن Bar code بۆ كاڵاكهمان و شتومه‌كه‌كان دروستبكه‌ین؟ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لینكه‌وه به ئاسانترین شێوه كاره‌كه بكه:
http://www.barcodesinc.com/generator/index.php
چۆن QR code دروستبكه‌ین بۆ نووسین و زانیاری بهستهرهكانمان؟ به هه‌مان شێوه له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه به ئاسانترین شێوه كاره‌كه بكه:
http://webqr.com/
چۆن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر هه‌ردوو كۆده‌كه سكان بكه‌ین؟ له‌م به‌سته‌ره‌وه: http://online-barcode-reader.inliteresearch.com/
چۆن له مۆبایله‌كانمان ئه‌و دوو كۆده سكان بكه‌ین؟ له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو به‌رنامه‌وه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس هه‌ردوو كۆده‌كه سكان بكه له ئامێره‌كه‌ت:
بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/S7pvMs
بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/sVvoMU
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".