بابەتی گرینگ
26, شوبات 2015
سۆنى وێنەیەکى Xperia Z4 Tablet و کاتى دەرچوونى ڕاگەیاند

دوێنێ ئەپڵیکەیشنى فەرمى سۆنى (Xperia Lounge) وێنەیەکى Xperia Z4 Tabletـى بڵاوکردەوە، سۆنى جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلان دادەنیت بۆ زوو پەردە لادان لەسەر ئەو ئامێرە نوێیە، ئەوە نازانرێت کە ئایا خەسڵەتەکانى ئەو تابلێتە نوێیە چۆنە بەڵام وێنەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هەمان نەخشاندن و شێوەى Xperia Z3 Tablet compactـى دەبێت تەنها ئەوە نەبێت کە لێوارەکانى بەشێوەیەکى خڕن. پێگەى Xperia Blog دەڵێت بە پێى وێنەکە بێت ڕوونماى ئامێرەکە ١٠ ئینج دەبێت بە تەکنیکى 2K بە ڕوونى ٢٠٤٨×١٥٥٦. وەک دەردەکەوێت لە وێنەکەدا بەروارى پەردەلەسەر لادانى ئامێرە نوێکە ٣\٣ــیە لە کۆنگرەى جیهانى تایبەت بە مۆبایل ناسراو بە MWC15 کە دووشەممەى داهاتوو دەستپێدەکات.

سەرچاوە: Xperia Blog ، Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".