بابەتی گرینگ
25, تهمموز 2015
یاری This War of Mine؛ یاریەک جیاواز لە یارییەکانی تر
ئه‌م یارییه که له لایه‌ن کۆمپانیای ۱۱ بیت ستودیۆسهوه دروستکراوه و زۆر سه‌رنج ڕاکێشه و ده‌توانم بڵێم هیچ یارییه‌ک نییه هاوشێوه‌ی بێت. ئەم یارییە باس له جه‌نگ ده‌کات به‌ڵام جیاواز له هه‌موو یارییه‌کی تر جەنگی، له‌م یارییه‌دا تۆ کۆنتڕۆڵی سه‌ربازێک یان چه‌ند سه‌ربازێک ناکه‌یت و له به‌ره‌ی جه‌نگ و ڕیزه‌کانی پێشهوهنیت به‌ڵکو کۆنتڕۆڵی کۆمه‌ڵێک که‌سی سیڤیل (هاوڵاتی) ده‌که‌یت که به‌هۆی جه‌نگه‌وه له بارێکی زۆر خراپدان.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م یارییه له ئابڵۆقه‌دانی شاری ساراێڤوهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له جه‌نگی بۆسنه‌دا ڕویدا و نزیکه‌ی ٤ ساڵی خایاند و تیایدا کاره‌ساتی زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره هات. ئه‌م یارییه ورده‌کارییه‌کی زۆری تیادا کراوه و به ته‌واوه‌تی هه‌ست ده‌جوڵێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت له خودی ئه‌و بارهدابیت و پشانت ده‌دات جه‌نگ چی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک ده‌هێنێت. ئه‌م یارییه پێویستی به زانینێکی باشی زمانی ئینگلیزی و وردی و زیره‌کی هه‌یه.
ئەم یارییە به‌رده‌سته بۆ به‌کارهێنه‌رانی ویندۆز و ماک و لینوهکس و تابلێته‌کانی ئه‌ندرۆید و ئایپاد به‌ڵام بۆ مۆبایله‌کانی ئه‌ندرۆید و ئایفۆن هێشتا به‌رده‌ست نییه.
زانیاری زیاتر لەم بەستەرەوە http://www.11bitstudios.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.