ئەندرۆید 28, ته‌مموز 2015

مۆتۆرۆلا سێ مۆبایلی بەناوەکانی Moto G و Moto X Play و Moto X Style ڕاگەیاند

motophonesلەدوای زنجیرەیەک لە دزەکردنی زانیاری سەبارەت بە مۆبایلە نوێکانی مۆترۆلا، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی تایبەت دا پەردەی لەسەر سێ مۆبایلی نوێی تایبەتمەند جیاواز لادا بەناوەکانی Moto G و Moto X play و Moto X Style.

فەرموون بەیەکەوە دانە دانە باسێکی کورتی مۆبایلەکان بکەین:

یەکەم مۆبایل: Moto G

Moto G بە مۆبایلێکی تایبەتمەند ناوەند ناسراوە و دوو جۆری بەردەست دەبێـت، یەکەمیان بە ڕامی ٢ گێگا و بیرگەی ١٦ گێگای ناوەخۆیی. دووەمیشیان بە ڕامی ١ گێگا و بیرگەی ٨ گێگای ناوەخۆیی و لەگەڵ بەردەست بوونی شوێنی مایکرۆ ئێس دی لە هەردوو جۆرەکە کە پشتگیری خوێندنەوەی تا ٣٢ گێگا بیرگەی دەرەکی دەکات. قەبارەی شاشەکەی ٥ ئینجە و ڕوونیەکەی  ٧٢٠ * ١٢٨٠ پێکسڵە بە بوونی شوشەی پارێزگاری جۆری گۆرێلا گلاس ٣. پڕۆسێسەرەکەیشی جۆری سناپ دراگۆن ٤١٠ی چوارناوکی ٦٤ بتە بە خێرایی ١.٤ گێگاهێرتز.

سەرباری ئەمانەی سەرەوە، Moto G بە وێنەی بنچیینەی ئەندرۆیدی گووگڵ وەشانی ٥.١.١ی لۆلیپۆپ کاردەکات و پشتگیری تۆڕەکانی نەوەی چوارەم جۆری ئێڵ تی ئی دەکات و هەروەها وای فای و بلوتوزیشی هەیە. ئەمە جگە لەوەی کامێرای پێشەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە. سەرەڕای ئەوەی ئەم مۆبایلە پارتریەکەی ٢٤٧٠ میلی ئەمپێرە لە سەعاتێکدا. ئەم مۆبایلە توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە لە قوڵایی مەترێکدا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?t=35&v=-GtJB8_3Ce4[/youtube]

Moto G بە ڕەنگی جیاواز و ڕەنگاڵە بەردەست دەبێت و نرخی جۆری یەکەمی Moto G کە بیرگەکەی ٨ گێگایە دەگاتە ١٨٠ دۆلاری ئەمریکایی و نرخی جۆری دووەمیشی کە بیرگەکەی ١٦ گێگایە دەگاتە ٢٢٠ دۆلاری ئەمریکایی.

 

مۆبایلی دووەم: Moto X Play

لەگەڵ Moto X Play لەمەودوا لە لەدەستدانی پاتری مەترسە چونکە ٤٨ کاتژمێر خۆی دەگرێت و دوو دڵ مەبە لەکاتی هاتووچۆکردنت بۆ شوێنە دوورەکان تۆ بەردەوام پەیوەستیت! ئەنجا لەوەخۆشتر، تۆ بۆ ڕۆژی دواتر پاتری تەواوت هەیە و پێویست بە بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە ناکات. هەروەها لەگەڵ Moto X Play وێنە نایابەکان لەدەست مەدە چونکە کامێراکەی ٢١ مێگاپێکسڵە و شاشەیەکی نایابی هەیە کە قەبارەکەی ٥.٥ ئینجە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەوپەڕی خێرایی بەردەست کراوە بەهۆی پڕۆسێسەرە نایابەکەی کوالکۆم ناسراو بە سناپ دراگۆن و بەمەش تۆ بێ بەش نابیت لە یارییە خۆشەکان و کردنەوەی ئەپەکان لەیەک کاتدا و ئیشکردن بە شێوەیەکی بەردەوام.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=0b98BFCqOvQ[/youtube]

 

مۆبایلی سێیەم: Moto X Style

Moto X Style جوانترینی ناو کۆنگرەکە بوو و شاشەیەکی ٥.٧ ئینجی بە ڕوونی کواد ئێچ دی هەیە و لەگەڵ بوونی بڵندگۆ لە پێشەوە و دیزاینێکی نایاپ کە دەتوانرێت بە Moto Maker بەو شێوەیەی ئارەزووی دەکەیت بۆ خۆتی ڕێک بخەیت. مۆترۆلا دەڵێت دەبێتە یەکەمین مۆبایل لە خێرا بارگاویبوون(شەحن بوونەوە) کە لە چارەکێکدا ڕێژەی بارگاویەکەی دەگاتە لە ٣٥% و بەمەش بە ڕێژەی لە ٥٠% خێراترە لە بارگاوی کردن بەبەراورد لەگەڵ گالەکسی ئێس ٦ی سامسۆنگ.

Moto X Style کامێرای پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە کە لەگشت ڕوویەکەوە چاکسازی تێداکراوە و پاتریەکەی ٣٠٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا و بیرگەی ١٦ و ٣٢ و ٦٤ گێگای هەیە و بەدواینن وەشانی ئەندرۆیدی بنچینەیی کاردەکات و وا ئامادەکاری بۆ کراوە بە pure edition لە مانگی ٩ی ئەمساڵ لە ئەمریکا ڕاستەوخۆ لە ئەمازۆن و مۆترۆلا و بێست بایەوە بەبێ گرێبەست(بە زاراوە خۆماڵیەکەی خۆمان جۆکەرکراوی) بڵاوبکرێتەوە.

سەرچاوەکان: TechnoBuffallo + iClarified +Aitnews

بۆچونی تۆ