تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
5, تشرینی یەکەم 2018
ئینستەگرام تایبەتمەندی NameTags و School Communities ڕاگەیاندن

لە درێژەی نوێکارییەکانیان، ئینستەگرام دوو تایبەتمەندی نوێی ڕاگەیاندن، کە ئامانج لێیان زیاتر پەیوەست کردنی بەکارهێنەرانە بە یەکترییەوە.
یەکەم تایبەتمەندی بریتییە لە NameTags. ئەم تایبەتمەندییە لە شێوەی کارێکە و وەکو QRCode کاردەکات. کاتێک نەیمتاگی خۆت دروست دەکەیت و بڵاوی دەکەیتەوە، خەڵکی بە ئاسانی دەتوانن لە ڕێگەی ئەم نەیم تاگەوە بگەن بە پڕۆفایلی دیاریکراو. لە ئەمڕۆوە نەیمتاگ بەردەست بووە بۆ بەکارهێنەران و دەتوانن نەیمتاگی خۆیان دروست بکەن.

تایبەتمەندیەکەی تر بریتییە لە school communities، کە بەکارهێنەران بە پشت بەستن بەو کۆلێژ و خوێندنگایە کۆدەکاتەوە کە لە پڕۆفایلەکانیان زیادیان کردووە. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە هاوپۆل و هاوڕێیانی زانکۆ و کۆلێژ و خوێندنگاکان بە ئاسانی یەکتر بدۆزنەوە و ببنە هاوڕێی یەکتری. ئەم تایبەتمەندییە لە ژێر تاقیکردنەوەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست دەبێت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!