ئەپ و نەرمەکاڵا
8, ئەیلوول 2026
وەشانی نوێی Audacity 4 بەفەرمی بڵاوکرایەوە: نوێکارییەکان و داهێنانەکان

بەرنامەی بەناوبانگی دەستکاریکردنی دەنگ، Audacity، بە فەرمی وەشانی چوارەمی (4) بڵاوکردەوە، کە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنەڕەتی و دیزاینی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ ئاسانکردنی کارکردن بۆ بەکارهێنەران.
گرنگترین نوێکارییەکانی ئەم وەشانە:
• دیزاینی نوێ: بەرنامەکە ئێستا ڕووکارێکی مۆدێرنی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بژاردەی شێوازی کلاسیکی بۆ ئەوانە ماوەتەوە کە ئارەزووی دیزاینە کۆنەکە دەکەن.

• دەستکاریکردنی نەرم و نا-تێکدەر (Non-destructive): لەم وەشانەدا دەستکاریکردنی دەنگ گۆڕاوە؛ ئێستا دەتوانیت پارچە دەنگەکان بەسەر یەکدا بهێنیت و هەر کاتێک بتەوێت بەشە بڕاوەکان بگەڕێنیتەوە.

• ئامرازەکانی دەستکاریکردن: ئامرازی Envelope بە تەواوی نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی ئاسانتر بێت، هەروەها ئامرازێکی نوێی Split بۆ بڕینی خێرای پارچە دەنگەکان زیاد کراوە.
• پێوانەی دەنگ (Metering): هەر تراکێک ئێستا پێوانەی تایبەت بە خۆی هەیە، کە یارمەتیت دەدات بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی دەنگەکە بکەیت و ڕێگری لە clipping بکەیت.
• قەدبڕەکان (Shortcuts): زیادکردنی قەدبڕی نوێ بۆ ئەنجامدانی کاری خێرا، وەک سڕینەوە و ڕێکخستنی تراکەکان کە جێگرەوەی خێرایە بۆ تەکنیکی Sync Lockی کۆن.
• کاری ژینگەیی (Workspaces): ئێستا دەتوانیت ڕێکخستنی ڕووکاری بەرنامەکە بەپێی جۆری کارەکەت (وەک پۆدکاست یان مۆسیقا) هەڵبگریت و لە نێوانیاندا بگۆڕیت
ئەم وەشانە جگە لە دیزاین، بنەمایەکی بەهێزی بۆ نوێکارییەکانی داهاتوو داناوە و هێشتا وەک بەرنامەیەکی خۆڕایی و کراوە (Open Source) دەمێنێتەوە.
لەم لینکەوە بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک و لینوکس دایبگرە
https://www.audacityteam.org/download/
پێشتریش وتارێک لەسەر وەشانی تاقیکاری ٤ نوسراوە. لە خوارەوە خوێنەربن👇
شۆڕشێک لە جیهانی مۆنتاژی دەنگدا: وەشانی تاقیکاری Audacity 4.0 بە ڕووکارێکی نوێوە و تایبەتمەندی ناوازەوە بڵاوکرایەوە!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!