هواوەی
2, تشرینی یەکەم 2026
مۆبایلی Huawei Mate 90 Pro Max بە کامێرای مۆدیولەری 1 ئینجی و 12 هەزار نیت و 3 سیم لە یەک کاتدا نمایشکرا

کۆمپانیای هواوەی بە فەرمی زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی Mate 90ـی لە چین ڕاگەیاند، کە مۆدێلی (Huawei Mate 90 Pro Max) لە لوتکەی زنجیرەکەدایە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی شۆککەری تێدایە کە بۆ یەکەمجارە لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا دەبینرێت.
ڕوونمایەکی وەک خۆر ڕووناک:

مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەی 6.9 ئینجییە لە جۆری (Dual-layer LTPO OLED) کە پشتگیری لە تێکڕای نوێبوونەوەی 120Hz دەکات، بەڵام ئەوەی هەمووانی سەرسام کردووە، ئاستی ڕووناکیەتی کە دەگاتە 12,000 نیت کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و ڕووناکترینە لە مێژووی مۆبایلدا.
کامێرای ناوەکی: هێزێکی لەبن نەهاتوو

لەسەر پشتی مۆبایلەکە سێ کامێرای بەهێز جێگیرکراون:
- کامێرای سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری 1/1.28-ئینجی جۆری RYYB، لەگەڵ تایبەتمەندی جێگیرکەری وێنە (OIS) و کرانەوەی هاوێنەی گۆڕاو لە f/1.4 تا f/4.0.
- کامێرای تێلەفۆتۆ: 200 مێگاپێکسڵ لە جۆری پێریسکۆپ کە زوومی 4xـی بینایی (Optical Zoom) هەیە و هەمان هەستەوەری RYYB بەکاردەهێنێت.
- کامێرای سێیەم: 40 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی گۆشە فراوان (Ultrawide)، لەگەڵ هەستەوەری ڕەنگی نەوەی سێیەم (Red Maple).
- بۆ سێڵفیش، کامێرایەکی 13 مێگاپێکسڵی گۆشە فراوان لەگەڵ هەستەوەری 3D Depth جێگیر کراوە.
شۆڕشی کامێرای مۆدیولەر (دەرەکی)

هواوەی وەشانێکی تایبەتی لەم مۆبایلە بە ناوی (Collector’s Edition) ڕاگەیاندووە کە پشتگیری لە مۆدیولێکی کامێرای دەرەکی دەکات بە ناوی (Ruiying Z10). ئەم کامێرا دەرەکییە هەستەوەرێکی سەربەخۆی 1-ئینجی جۆری RYYBـی تێدایە و توانای زوومی 10xـی بینایی بەردەوامی (Continuous Optical Zoom) هەیە. مەودای فۆکەسی ئەم کامێرایە لە نێوان 24 بۆ 240 مللیمەتردایە بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0 تا f/4.5.
چیپ و پاتری زەبەلاح

لە ناوەوە، مۆدێلە 16 گێگابایتەکانی ئەم مۆبایلە بە چیپی نوێی (Kirin 9050 Pro) کاردەکەن، لە کاتێکدا مۆدێلە 12 گێگابایتەکان چیپی (Kirin 9050)ـیان لەسەرە. هەردووکیان بە سیستەمی نوێی HarmonyOS 7 کاردەکەن.
مۆبایلەکە پاترییەکی زەبەلاحی قەبارە 6,800 مللی ئەمپێری (mAh) لەخۆگرتووە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای وایەری 100 وات و بێتەلی 50 وات دەکات.
تایبەتمەندییەکی تر و نرخ
ئەم ئامێرە پشتگیری لە Wi-Fi 7، Bluetooth 6.0، StarLight E2.0، NFC و پەیوەندی eSIM دەکات. هەروەک ٢ سیمی ئاسایی و ٢ ئی سیم دەکرێت لەم مۆبایلە بەکاربهێندرێت، بەڵام ئەوەی نایابی کردووە لە یەک کاتدا دەکرێت ٣ سیم لەکاردا بن کە ئەمە پێشتر لە مۆبایلی تردا نەبووە. هەروەها خاوەنی بڕوانامەی IP69ـە بۆ بەهێزترین بەرگەگرتن دژی ئاو و تۆز. مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی کریستاڵی، سەوزی زمروتی، ڕەشی مات، و ئاڵتوونی پەمەیی بەردەستە (وەشانی تایبەت تەنها بە ڕەنگی سەوز بەردەستە).
نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی چین بەم شێوەیەیە:
- مۆدێلی (12GB/512GB) نرخەکەی نزیکەی 1,420 دۆلارە.
- مۆدێلی (16GB/512GB) نرخەکەی نزیکەی 1,490 دۆلارە.
- وەشانی تایبەت (Collector’s Edition 16GB/512GB) نرخەکەی 1,640 دۆلارە.
- وەشانی تایبەت (1TB) نرخەکەی 1,940 دۆلارە.
- بوخچەی پرۆ (Pro Camera Kit) کە کامێرا دەرەکییەکەی Z10 و پێداویستییەکانی تری لەگەڵدایە، نرخەکەی دەگاتە 2,910 دۆلار.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!