ئەندرۆید
16, ئاب 2015
گوگڵ ڤیدیۆیەک دەربارەى ناوى تەواوى وەشانى Android M بڵاودەکاتەوە!

کۆمپانیاى گوگڵ ڤیدیۆی ڕیکلامێکى نوێی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا تێشک دەخاتە سەر ناوى تەواوى دواترین وەشانى ئەندرۆید (Andrid M) کە لە مانگى ئایار/٥-ى ئەمساڵ لە کۆنگرەى گەشەپێدەرانى ساڵانەى خۆى (Google I/O 2015) ڕایگەیاند.
ئێمە تایبەتمەندییەکانى ئەم وەشانە دەزانین بەڵام ناوى تەواوى Android M نازانین! ئەوەى ڕوونە ئەوەیە کە ناوى ئەم وەشانە نوێیە ناوى یەکێک لە شیرینیەکان دەبێت کە بە پیتى (M) دەست پێدەکات، لە ڤیدیۆ ڕیکلامیەکەدا گۆرانیێکى کورت دەوترێت لەسەر گشت وەشانەکانى سیستەمى ئەندرۆی،د هەر لە یەکەم وەشانەوە تا وەشانى ئەندرۆید لۆلیپۆپ، وە هەوروەها پرسیاریش دەکات دەربارەى ناوى تەواوى وەشانى داهاتووى ئەندرۆید.
ڤیدیۆ ڕیکلامیەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئەگەر هەیە ناوى وەشانى داهاتووى ئەندرۆید بریتى دەبێت لە Moon Pie یاخود Milkshake یاخود Marshmallow یاخود Mocha یاخود M&M وە یانیش هەر ناوێکى تر!
بەڵام ئەگەرێکى زۆر هەیە و پێشبینى دەکرێت کە ناوى تەواوى وەشانى داهاتووى ئەندرۆید بریتى بێت لە (M&M)، چونکە ناوى براند یاخود وێنەیەکى بازرگرانى شیرینیە، ئەوەى ئەم پێشبینیە دڵنیا دەکاتەوە ئەوەیە کە گوگڵ پێشتر ناوى براندێکى شیرینى بەکارهێنا بەناوى KitKat بۆ وەشانى ئەندرۆید ٤، بۆیە زیاتر ئەگەر هەیە کە ناوى تەواوى ئەندرۆید M بریتى بێت لە M&M!
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=oFu7g6mxq0A[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".