ئەپڵ 28, تشرینی یەکەم 2026

ئەپڵ یەکەم ماکبووک پڕۆی Touchی لە مێژووی خۆی نمایشکرد؛ هەموو وردەکارییەک لێرە بخوێنەوە!

لە کۆتایدا و بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆمپانیاکە، کەمێک لەمەوبەر ئەپڵ بەفەرمی ماکبووک پڕۆی بە ڕوونمای تاچ واتا لەمس نمایشکرد کە خاوەن ڕوونمایەکە بەناوی PROLED XDR.

هەروەک دوای ماوەیەک لە لابردنی ئێستا لەڕووی پشتەوەی لۆگۆکەی ئەپڵ وەکو پێشتر ڕووناک دەبێت و ڕوونماکەی tandem OLEDـە و 120 هێرتزە بەڕووناکی 2000 نیت و بەچیپەکانی M5 Pro و M5 Max بەهێزکراوە! جۆری 14 ئینجیەکەی تەنها 1.37 کیلۆگرامە.

ماکبووک پڕۆی تاچ پاتریەکەی بەرگەی 24 کاتژمێر کارکردن دەگرێت و لە دۆخە جیاوازەکان بەرگەگرتنەکەی دەگۆڕێت.

هەروەک یەکەم لاپتۆپی ئەپڵە خاوەنی داینامیک ئایلەند Dynamic Island بێت و کامێرایەکی ١٢ مێگاپێکسڵی سێنتەر ستەیجی تێدا جێگیکراوە.

وەکو پێشتر خاوەنی ماگسەیفە بۆ بارگاویکردنەوە و ٣ دەرچەی Thunderbolt 5 و HDMI و Headphone Jack و SDXC و توانایشی هەیە تا ٤ مۆنیتەری دەرەکی پێوە پەیوەست بکرێت.

ماکبووکی تاچ وەکو پێشتر بە ڕوونمای قەبارە ١٤ و ١٦ ئینج بە ڕەنگەکانی Silver و Space Black بەردەست دەبێت و نرخەکان بەم شێوەیە دەبن:

  • جۆری ١٤ ئینج لە 2899 دۆلار دەست پێدەکات
  • جۆری ١٦ ئینج لە 3399 دۆلار دەست پێدەکات

داواکاری پێشوەختە ئێستا دەستی پێکردووە و لە 6ی 11 ڕەوانەی بەکارهێنەران دەکرێت.

ماکبووک پڕۆی تاچ بەپوختی:

بۆچونی تۆ