ئەندرۆید
17, ئەیلوول 2015
هه‌ڵه‌یه‌ك له شاشه‌ی قفلی سیسته‌می ئه‌ندرۆید دۆزراوه‌ته‌وه

چه‌ند توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك له كۆلیژی تكساس له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌شێك له سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا كه یارمه‌تی هاككه‌ران ده‌دات كه بتوانن قفلی شاشه بكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ داتایه‌ك له ئامێره‌كه بسڕنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی مۆبایله‌كه‌دا بگرن.
ئه‌م توێژه‌ره‌وانه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، وه ئه‌م تیمه تیمی ئاسایشی ئه‌ندرۆیدیان ئاگادار كردۆته‌وه كه نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی ڕابگه‌یه‌نن بۆ مۆبایله‌كانی زنجیره‌ی نیكسوسی كۆتایی، وه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش له وه‌شانی ئه‌ندرۆید لۆلی پۆپ ٥.٠ تا ٥.١.١ـدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م كۆد شكاندنهش له رێگه‌ی لێدانی كۆدی سه‌ر مۆبایله‌كه‌وه ده‌بێت چه‌ندین، بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=J-pFCXEqB7A[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.