ئەندرۆید
18, تشرینی یەکەم 2015
یەکەم ئەپی کوردی بۆ زانینی ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە
ئەپی Kurdish Weather یه‌كه‌مین ئهپە به زمانی شیرینی كوردی بۆ ئاگاداربون له كه‌ش و هه‌وای شاره كوردیه‌كان به ڕووكارێكی ساده و جوان، له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ده‌توانیت ئاگاداری پله‌ی گه‌رما بیت به شێوه‌یه‌كی ورد و باوه‌ڕپێكراو كه ئامارەکانی کەش و هه‌وا هەموو کاتژمێرێک جارێک نوێ دەبنەوە به شێوه‌ی خۆکارانە (ئۆتۆماتیكی)، زانیارییەکان لە چەندین سەرچاوەی جیهانی باوەڕپێکراوی بواری کەش و هەوا وەردەگرێت.
له ئێستادا ئه‌م ئەپە توانای پێشاندانی ئاماری كه‌ش و هه‌وایی سی و یه‌ك شاری كوردی هه‌یه، وه له داهاتودا ژماره‌ی شاره‌كان زیاد ده‌كرێت.
لیستی شاره‌كان: هەولێر، سلێمانی، ئامەد، کرماشان، سنە، بۆکان، سەقز، ماردین، کەرکووک، زاخۆ، بینگۆل، وان، مەهاباد، ورمێ، باتمان، ئاگری، هەڵەبجە، پیرسووس، حەسیچە، قامیشلۆ، عەفرین، ڕەواندز، چەمچەماڵ، بانە، پێنجوێن، کۆیە، کفری، پاوە، خورماتوو، نەغەدە، پیرانشار
کلیک لەم وێنەیەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن لە کۆگای گووگڵ پلەی:
وێنەگەیەک لە ڕووکار‌ی ئەپەکە ببینە:
سەرچاوە Google Play
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!