ئەندرۆید
19, تشرینی دووەم 2015
سکایپ بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تازەوە بۆ ئەندرۆید نوێکرایەوە
کۆمپانیای سکایپ بڵاویکردەوە کە ئەپی سکایپیان بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە کۆمەڵێک نوێکارییەوە نوێکردووەتەوە و لەم نوێکردنەوەیەشدا زیاتر جەخت لە ئاسانکاری هاوبەشی کردن و گەڕان کراوە.
شایەنی باسە ئەم وەشانە نوێیە ژمارە ٦.١١ هەڵدەگرێت و لەبەشی Recent ئەگەر پەنجەیەکی توند و درێژ لەسەر یەکێک لە ناوەکان دابگریت لیستێکت دێتە بەردەم کە ڕێگەت پێدەدات بە سڕینەوە یان دیاریکردنی ئەو چاتە وەکو خوێندراوە یان بێدەنگکردنی ئاگاهییەکان (Notifications).
هەر لەم وەشاندا ڕێگە بە بەکارهێنەران دراوە ئەو پەیامە ڤیدیۆییانەی بۆیان هاتووە لەناو ئامێرەکانیان پاشەکەوتی بکەن. ئەمە سەرەڕای باشترکردنی بزوێنەری گەڕانی ناو سکایپ و ڕێکخستن و جوانتر پێشاندانی ناوی هاوڕێیان و ناوی گروپەکان.
جێگای ئاماژەیە لەم وەشانە تازەدا ئاسانکاری هاوبەشی کردن لەگەڵ گروپەکان ئاسانترکراوە بەوەی کە ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ لە ستۆدیۆی مۆبایلەکەتەوە وێنە بنێریت بۆ ئەو گروپانە و هەروەها بوونی هەڵبژاردەی Forward بۆ دووبارە ڕەوانەکردنەوەی ئەو فایل و وێنانەی لەناو گروپەکەدا هاوبەشیان پێکراوە بۆ هەرکەسێک لەناو سکایپ کە تۆ مەبەستت بێت.
لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕاستەوخۆ لە کۆگای گووگڵ پلەی دەتوانن دوایین وەشانی سکایپ دابگرن و ئێوەش دەتوانن کرتەبکەن یان پەنجە بەم وێنەی خوارەوە بنێن بۆ داگرتن لە گووگڵ پلەی:

سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!