بابەتی گرینگ
5, کانوونی دووەم 2016
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نوێكانی كۆمپانیای لینۆڤۆ بۆ پێشانگای CES 2016

وا بڕیاره سبه‌ی له شاری لاس ڤیگاس پێشانگای ته‌كنه‌لۆژی جیهانی ناسراو به CES 2016 تایبه‌ت به كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا ببه‌سترێت و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پێشانگاكه‌دا نوێترین پێشكه‌وتنه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان و نوێكارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا باس بكرێت و بخرێته ڕوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی، یه‌كێك له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ش كۆمپانیای لینۆڤۆی ئه‌مریكیه كه پێش پێشانگاكه په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خۆی لادا كه به نیازه له‌و پێشانگایه‌دا بیخاته ڕوو ئێمه‌ش له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه به ناو و مۆدیله‌كانیان ده‌ده‌ین.
١. كۆمپیوته‌ری ThinkPad X1 Carbon كه به یه‌كێك له كۆمپیوته‌ره هه‌ره ته‌نك و خێراكانی كۆمپانیای لینۆڤۆ داده‌نرێت.

٢. كۆمپیوته‌ری Lenovo Yoga 900S ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه به یه‌كێك له كۆمپیوته‌ره هه‌ره ته‌نك و خێراكانی كۆمپانیای لینۆڤۆ داده‌نرێت.

٣. كۆمپیوته‌ری Ideapad Y900-17 یه‌كێكه له به‌هێزترین كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیای لینۆڤۆ تایبه‌ته به‌وانه‌ی یاری ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان و كاری گرافیك دیزاین و مۆنتاژ ده‌كه‌ن.

٤. كۆمپیوته‌ری ThinkPad X1 Yoga.

٥. مۆبایلی VIBE S1 Lite:

٦. تابلێتی ThinkPad X1 Tablet كه پرۆجێكتۆر واته داتا شۆیه و كیبۆردیشی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ست ده‌كرێت.

٧. خزمه‌تگوزاری Stoneware AirClass.

٨. ڕوونما جۆری ThinkVision X1 بۆ كۆمپیوته‌ری دێسكتۆپ.

٩. كۆمپیوته‌ری ThinkCentre X1.

١٠. كۆمپیوته‌ری Ideapad 710S.

١١. پڕۆجیكتۆر (داتا شۆ)ـی ideacentre 610S.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.