بابەتی گرینگ
23, کانوونی دووەم 2016
كۆمپانیای فه‌یسبووك خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای فه‌یسبووك خزمه‌تگوزای” Facebook Sport ” ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنێك بو هه‌وادارانی وه‌رزش، كومپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ده‌ركرد كه به (یاریگای فه‌یسبووك بو كێبركێ وه‌رزشیه‌كان )ــی ناوناوه و ڕوونیان كرده‌وه كه‌وا شوێنێك بێت بو ژیانی هه‌وادارانی وه‌رزشی و چێژ وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هاورێیان.
شایه‌نی باسه گه‌وره‌ترین توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهان روونی كرده‌وه كه‌وا نزیكه‌ی ٦٥٠ ملیۆن هه‌واداری وه‌رزشی له تۆڕه‌كه‌یدا هه‌ن كه‌وا له‌وێ خۆشی و ناخۆشی خۆیان ده‌رده‌برن له‌كاتی دۆران و بردنه‌وه‌ی یانه‌كان و یاریزانه‌كان.
كۆمپانیای ناوبراو ڕوونی كرده‌وه ئه‌وان ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان دروست كرده‌وه بو ئه‌وه‌ی هاورێیان وا هه‌ست بكه‌ن كه پێكه‌وه ته‌ماشای یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌وان له‌یه‌ك شوێن نین. سه‌ره‌تا و له ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ته‌نها له‌بواری توپی پێی ئه‌مریكی به‌رده‌سته ، به‌ڵام به‌م نزیكانه سه‌رجه‌م بواره‌كانی ( توپی پێ ، تۆپی ده‌ست ، توپی سه‌به‌ته و هتد…) وه له ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS به‌رده‌سته له ولایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ پلانێك بو بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.