ئەپڵ
26, کانوونی دووەم 2016
ئه‌پی كاتژمێره‌كانی سامسۆنگ به‌م نزیكانه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ سیسته‌می iOS

به‌پێی هه‌واڵێكی نوێ كه له ماڵپه‌ڕی ” سام مۆبایل ”ـی باوه‌ڕپێكراو بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ، ڕاگه‌یاندووه كه كۆمپانیای سامسۆنگ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌پی تایبه‌ت به كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كانی بوه‌شێنێت بۆ سیسته‌می iOS و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كاتژمێره‌كانی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ ئایفۆن ئایپاد په‌یوه‌ست بكرێن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ زۆر دواكه‌وتووه ئه‌ویش به هۆی دره‌نگ ڕاگه‌یاندنی نوێترین كاتژمێری خۆی به ناوی ” Gear S2 ” كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی له كۆنگره‌ی CES 2016 ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌م كاتژمێره نوێیه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می iOS و ئایفۆن و ئایپاد په‌یوه‌ست بكرێت و پشتگیری ته‌واوی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له ئه‌په‌كانی Gear Fit Manager و Gear Manage و ئه‌پی ته‌ندرووستی S Health یه‌كێك ده‌بن له‌و ئه‌پانه‌ی كه به‌م نزیكانه بۆ سیسته‌می iOS له فرۆشگای ئه‌په‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رده‌ست ده‌بن بۆ داگرتن.
كۆمپانیای سامسۆنگ به نیازه وه‌شاندنی ئه‌په‌كانی بۆ سیسته‌می iOS فراوان بكات و وه‌ك ئه‌په‌كانی ماڵه‌وه Remote Control و Family Square، بۆ ڕوونما هۆشمه‌نده‌كان و هتد ئه‌پی تایبه‌ت وه‌ك ئه‌پی كامێرا Smart Camera.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.