بابەتی گرینگ
4, شوبات 2016
كۆمپانیای كانۆن كامێرایه‌كی DSLRـی نوێ به ناوی EOS-1D X Mark II ڕاگه‌یاند

ڕۆژی سێ شه‌مه كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهان كانۆن یه‌كێك له ناوه‌زه‌ترین و باشترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند ئه‌ویش كامێرای EOS-1D X Mark II بوو، ئه‌م كامێرا نوێیه له هاوپۆلی ئه‌و كامێرایه دیجیتاڵیانهیه كه په‌یوه‌ندیداره به هاوێنه‌ی جۆری DSLR، وه ئه‌م كامێرایه ٢٠.٢ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر.
كۆمپانیای كانون ڕاگه‌یاندووه كه كامێرای EOS-1D X Mark II، خاوه‌نی هه‌سته‌وه‌ری CMOS به ڕێكی ٢٠.٢ مێگاپیكسڵ له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی ” سه‌رنجدانی خودكاری Dual Pixel AF ” وه بوونی دوو پڕۆسیسه‌ری DIGIC 6+ بۆ تۆمار كردنی ڤیدیۆ به ڕوونی 4K و وێنه گرتنی به‌رده‌وام به ١٦ چوارچێوه له یه‌ك چركه‌دا.
وه ئه‌م كامێرایه خاوه‌نی هه‌سته‌وه‌ری ڕووناكی ISOـیه به ڕێكخستنی ١٠٠ و ٥١،٢٠٠ ، ده‌توانرێت په‌ره‌ی پێبدرێت تا ٤٠٩,٦٠٠، وه سیسته‌می سه‌رنجدانی خۆكارانه‌ی نوێیه به ٦١ خاڵ وه خاوه‌نی ٤١ هه‌سته‌وه‌ره.
[youtube]https://youtu.be/V3U4XBqfCPk[/youtube]
پێكهاته‌ی كامێرای EOS-1D X Mark II له مادده‌ی مه‌گنسیۆم درووست كراوه، وه ڕوونمای ئه‌م كامێرایه له جۆری Clear View II LCD به قه‌باره‌ی ٣.٢ ئینچه له‌گه‌ڵ بوونی ١.٦٣ ملیۆن خاڵ، وه شاشه‌كه‌ی له‌مسه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رنجدانی خۆكارانه له بارودۆخی Live View.
ئه‌م كامێرایه تایبه‌تمه‌ندی GPS له خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رچه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی، وه خاوه‌نی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی جۆری CompactFlashـه، وه خاوه‌نی هه‌ردوو ده‌رچه‌ی جۆری USB 3.0 و Ethernetـه.
كامێرای EOS-1D X Mark II مانگی داهاتوو به فه‌رمی به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن به نرخی ٥،٩٩٩$ دۆلاری ئه‌مریكی ته‌نها بۆ جه‌سته‌كه‌ی، وه له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی جۆری CompactFlash به قه‌باره‌ی ٦٤ گێگابایت ٦،٢٩٩$ـی ئه‌مریكی.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.