بابەتی گرینگ
17, شوبات 2016
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاری Just Cause 3

یاری Just Cause 3 یه‌كێكه له یاریه ئه‌كشن و سه‌ركێشیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Avalanche Studios و بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Square Enix ئه‌م به‌شه‌ی ياریهكه سێیه‌مین به‌شه له یاریه‌كانی Just Cause و ته‌واوكه‌ری به‌شی دووه‌می یاریه‌كه‌یه كه له‌ساڵی ٢٠١٠ دا ده‌رچووه ئه‌م یاریه به فه‌رمی له‌به‌رواری ٢٠١٥/١٢/١ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی PlayStation 4 , Xbox One , PC بڵاوكرایه‌وه.
شێوازی یاریكردن:
یاری Just Cause 3 یاری جیهانی كراوه و كه‌سی سێیه‌می ته‌قه‌كه‌ره واتا یاریكه‌ر ده‌توانێت به ئاره‌زوی خۆی یاری تێدا ئه‌نجام بدات و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه یاری پێده‌كات بیبینێت وه شوێنی یاریه‌كه له دورگه‌یه‌كه به‌ناوی Medici وه له یاریه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل هه‌یه كه ده‌توانی به‌كاریان بهێنیت وه‌كو ئۆتۆمبێڵ و جۆره‌ها فرۆكه و به‌له‌می بچووك و كه‌شتی وه چه‌ندین چه‌كی جۆراوجۆر و بۆمب وه هه‌روه‌ها پهرهشووتیش وه ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت ده‌ستكاری ئۆتۆمبێلهكانت بكه‌یت و ڕه‌نگی بكه‌یت وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی دورگهگه زۆر گه‌وره‌یه و گه‌شت كردن تیایدا هه‌ندێك كاتی ده‌وێت به‌ڵام ده‌توانیت یاریه‌كه ڕابگریت و به هۆی Fast Travel ـه‌وه بۆ هه‌رشوێنێك بته‌وێ بڕۆیت شایه‌نی باسه له به‌شێ پێشوو واته Just Cause 2 ـدا ئه‌گه‌ر بتویستبا له سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بوه‌ستیت له كاتی ڕۆیشتندا ئه‌وا ته‌نها بۆت هه‌بوو له ناوه‌ڕاستیدا بوه‌ستیت به‌ڵام له‌م به‌شه نوێیه‌ی Just Cause 3 ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر شوێنێكی ئۆتۆمبێله‌كه بوه‌ستیت له كاتی ڕۆیشتندا وه بێجگه له قۆناغه‌كانی یاریه‌كه كۆمه‌ڵێك یاری بچووك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاریكه‌ر بێزار نه‌بێت ئه‌ویش بریتییه له پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و پێشبڕكێی خۆهه‌ڵدان به په‌ڕه‌شووت.
چیرۆكی یاریه‌كه:
له یاری Just Cause 3 تۆ ڕۆڵی كه‌سێك ده‌بینیت به‌ناوی Rico Rodriguez كه دوای شه‌ش ساڵ له ڕووداوه‌كانی Just Cause 2 ,Rico ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌ی كه دورگه‌ی Medici یه به‌ڵام نازانێت كه دورگه‌كه‌یان داگیركراوه له لایه‌ن دیكتاتۆرێك به ناوی Sebastiano Di Ravello بۆیه Rico هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌م دیكتاتۆره له‌ناوببات و دورگهگه ڕزگاربكات.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.