ئینتەرنێت
8, ئازار 2016
كۆمپانیای نەورۆز تیلیكۆم خێرایی كارتەكانی ئەنتەرنێتی زیاد كرد

دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەم كردنەوەی نرخی كارتەكانی ئەنتەرنێتی دەركرد كۆمپانیای نەورۆز تیلیكۆم وەك هەنگاوی یەكەم نرخی كارتەكانی داشكاند بەڵام ئەو داشكانە لە ئاستی داواكاری خەڵك نەبوو بگرە و بگرە ناڕەزایەتیەكی زۆریشی لێ كەوتەوە بۆ هەنگاوی دووەم كۆمپانیای ناوبراو هەستا بە خێرا كردنی كارتەكانی ئەنتەرنێت.
خێرایی كارتەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە:
كارتی ٦٠،٠٠٠ هەزاری خێرایەكەی لە 5Mbps كراوە 7Mbps
كارتی ٤٩،٠٠٠ هەزاری خێرایەكەی لە 3Mbps كراوە بە 5Mbps

تێبینی/ كارتە كۆنەكان بە تایبەت كارتی ٦٠،٠٠٠ هەزاری ئێستا لە بازاڕ هەیە و خێرایەكەی هەر وەك پێشترە بۆیە لە كاتی كڕینی كارت كارتە نوێیەكان بكڕن بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەم ئۆفەرە نوێیە.
ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە دەست خۆشی لە كۆمپانیای نەورۆز تیلیكۆم دەكەین.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.