بابەتی گرینگ
9, ئازار 2016
ماڵپه‌ڕێک تایبەت بە به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌ی دیزایین بۆ دیزایینەران
ڕۆژ بە ڕۆژ پێگە ئەلیکترۆنییەکان بۆ دەستکەوتنی کەرەستەی دیزایین لە زیاد بووندان و گشتیشمان باش دەزانینی کە دیزاینه‌ره‌كان و گهشهپێدهرهكانی وێب پێویستیان به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی ساده‌ی دیزان کردن ده‌بێت بەڵام به‌هۆی نه‌بوونی كات بۆ دروست کردنیان كاره‌كانیان لێ تێك ده‌چێت و بەو شێوەیە ناڕوات کە ئەوان مەبەستیان بەڵام خۆشبەختانە چەندین پێگە لە ئێستادا لەسەر ئینتەرنێت کاران و کەرەستەی دیزایین بە خۆڕایی پێشکەش بە بەکارهێنەران و دیزایینەران دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە کارەکانیان بەکاری بهێنن.
ماڵپه‌ری Epicpxls یەکێکە لەو ماڵپەڕان و ئه‌م كاره‌ی بو دیزاینه‌ران ئاسان کردووە و هه‌ڵده‌ستێت به‌دابین كردنی گشت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه بۆ دیزایین به‌كاردێن، كه كۆمه‌ڵیك له دیزاین و ئایكونی سه‌رنجراكێش به‌رده‌ست ده‌كات و ده‌خاته به‌ر دیزاینه‌ران بە مەبەستی داگرتن و بەکارهێنانیان لەکارەکانیاندا.
کلیک لەم بەستەرە بکەن http://www.epicpxls.com بۆ چوونە ناو ماڵپەڕی Epicpxls
محمد عبدالخالق
خۆێندكاری ئاماده‌یم ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ل ته‌كنه‌لوژیای ئه‌و سه‌رده‌مه تێكهلم وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌بواری كومپیوته‌ر ، و هه‌ول ده‌ده‌م بو بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بو ئێوه‌ی بینه‌ر .