ئای ئۆ ئێس
22, نیسان 2016
نەرمەکاڵای Maps.Me بە نەخشەی شارەکانی کوردستانەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دابگرە

فێرخوزانی کەی ئای تی ئێن دوای بلاوکردنەوەی بابەتێکم تایبەت بە Sygic بۆ سیستەمی ئەندرۆید، لە ڕێگای نامە و پەیوەندی داوای ئەوەیان دەکرد کە چۆن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرین بەڵام لای هەموومان ئاشکرایە کە نەرمەکاڵای سایجیک بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بێ بەرامبەر نییە و نرخەکەی لە سەروی 44 دۆلارەوەیە کە ئەمەش وا دەکات زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە سود لەم نەرمەکاڵایە وەرنەگرن. لەم سۆنگەیەوە، بۆیە بەپێویستم زانی لە بابەتی ئەمجارەمدا باسی نەرمەکاڵایەکی نوێ بکەم بۆ ئێوە خۆشەویست کە هاوشێوەی نەرمەکاڵای سایجیکە کە تایبەت بە جی پی ئێس بۆ شارەکانی کوردستان دەتوان سودی لێوەربگرن هەرچەندە ئەم نەرمەکاڵایە هاوشێوەی نەرمەکاڵای سایجیکە بەڵام بە هەندی تایبەتمەندی جیا لە سایجیک دەتوان بەکاری بهێن و بێ ئەوەی خاوەنی سایجیک بن دەتوان لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە سود لە هەموو خزمەت گوزاریەکانی جی پی ئێس بۆ شارەکانی کوردستان وەربگرن.
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆئێس کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

یاخود سەردانی سایتی سەرەکی نەرمەکاڵاکە بکە
کرتە لێرە بکە بۆچوونەناو وێب سایت
چۆنیەتی دابەزاندنی نەرمەکاڵاکە سود لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە وەربگرن.
بەهیوای سود وەرگرتن..
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.