بابەتی گرینگ
15, حوزهیران 2016
کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بە فەرمی نوێترین ئامێری Xboxـی ڕاگەیاند بە ناوی Xbox One S

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە میانەی کۆنگرەی E3ـدا نوێترین ئامێری خۆی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان لە زنجیرەی Xbox ڕاگەیاند بە ناوی Xbox One S بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان،کە چەندن تایبەت مەندی ناوازەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
- لە قەبارەدا ٤٠% بچوکترە لە Xbox one.
- ڕەنگی سپییە.
- شوێنی دەرچەی USBـی هەیە.
- پشتگیری و توانای پیشاندانی هەیە بەڕونی HDR دەتوانێت بە ڕوونی 4k ڤیدیۆ و فیلمە سینەماییەکان پیشان بدات بەڵام پشتگیری یارییەکان ناکات.
- دەسکی یارییەکە دەتوانێت بە شێوازی بلووتوس یاری پێ بکرێت لە جیاتی ئەوەی کێبڵ بێت.
- لە گرنگترین نوێکارییەکان ئەوەیە بارگاویکەرەوەیەکی گەورە و زۆر باشی هەیە.
- وابڕیارە لە سێ مانگی هاویندا دەست بکرێت بە فرۆشتنی.
- ٥٠٠ گێگابایت بە نرخی ٢٩٩ دۆلار.
- ١ تێرابایت بە نرخی ٣٤٩ دۆلار.
- ٢ تێرابایت بە نرخی ٣٩٩ دۆلار بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەخرێتە بازاڕەوە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=XuTwtOo88r8[/youtube]
………………………..
وە هەر دوای ئاشکرا کردنی نوێترین وەشانی Xbox کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت داشکانی بۆ نرخی ئامێری Xbox One کرد سەرەتا نرخەکەی لە ٣٤٩$ـەوە کرا ٢٩٩$ـی ئەمریکی بەڵام ئێستا نرخەکە لەوەش زیاتر داشکێنراوە بۆ ٢٧٩$ـی ئەمریکی وە ئەم داشکانەش بۆ جۆری زنجیرەی یاری Quantum Break و قەباری ٥٠٠ گێگابایتی ئەم ئامێرە دەبێت و ئەم داشکتنەش تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.