هەواڵ
7, ئایار 2012
Adobe Creative Suite 6 ئێستا ده‌ستده‌كه‌وێت و ڕاژه‌ی ههوریشی له 11 ئه‌م مانگه ده‌كه‌وێته‌كار.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به‌رنامه‌ی ئه‌دۆبی له مانگی ڕابردوودا، ئه‌مڕۆ ئه‌دۆبی ڕایگه‌یاند كه Creative Suite 6 ئێستا ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌كاربه‌ران ده‌توانن بیكڕن و ڕاژه ههوریهكهیش له 11 ئه‌م مانگه ده‌كه‌وێته كار. له‌یه‌كێك له وته‌كانی David Wadhwaniی جێگری سه‌رۆكی ئه‌دۆبی له به‌شی مێدیای دیجیتاڵی ده‌ڵێت ” ئێمه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر Creative Cloud and CS6مان ڕاگه‌یاند و ئه‌م ڕاگهیاندنانهشمان لهههمووشوێنێك سه‌ره‌نجی به‌هره‌دارانی ڕ‌اكێشا”. له درێژه‌ی وته‌كانی دا ده‌لێت ” ئێمه ئه‌مڕۆ CS6 باردهكهین و دهیگوازیینهوه و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوانین كه ببێته سه‌ره‌تای چه‌رخێكی هه‌ژێن و نوێ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ڕاژه هه‌وری له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه.”
سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌م به‌رهه‌مه له $1,299 ده‌ست پێده‌كات بۆ وه‌شانه بنچیینهییهكان و تا $2,599 بۆ وه‌شانی Master و ئهپگرهیدیشی له 300$ دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئهپدهیتهكانی داهاتووش به خۆڕاییه. وه سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی مانگانه‌ی ڕاژه‌ی هه‌وری له $49.99 دهستپپێدهكات تا $74.99 ئه‌مه‌یان بۆ كڕیاره تازه‌كانه به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر و له‌وه‌و پێش وه‌شانه كۆنه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان كریوه ڕاژه هه‌وری بۆ ئه‌وان له $29.99 ده‌ستپێده‌كات بۆ هه‌رمانگێك.
له‌م لینكه‌وه ده‌توانیت زانیاری زیاتر ده‌ست بخه‌یت:
http://www.adobe.com/products/creativesuite.html
سه‌رچاوه BGR