ئەپ و نەرمەکاڵا
12, ئاب 2016
ئەپی True Messenger بۆ ناسینەوەی ئەو ژمارە نەناسراوانەی پەیامت بۆ دەنێرن!
هەموومان دەزانین کە نەرمەکاڵای True Caller ئەپێکی ناسینەوەی ژمارە نەناسراوەکانە کاتێک پەیوەندیمان پێوە دەکەن. گەشەپێدەرانی True Caller بۆ ئاسانکاری بەکارهێنەران کە کاتێک پەیامێکی نەناسراویان پێگەشت بێ ئەوەی بچن ژمارەکە لە True Caller تۆمار بکەن، نەرمەکاڵایەکی تریان بەردەست کردووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ کە پەیامێکی نەناسراوتان پێگەبشت لەلایەن ئەپەکەوە ژمارەکە بناسنەوە بێ ئەوەی بچیت لە نەرمەکاڵای True Callerـەوە بزانیت و لەڕاستیشدا ئەمە ئاسانکاریەکی باشی گەشەپێدەرانە بۆ بەکارهێنەران. ئەپەکە ناوی (True Messenger)ـە و لێرەدا نەرمەکاڵای True Messenger هەمان فەرمانی نەرمەکاڵای True callerـی هەیە بەڵام جیاوازتر و تایبەتە بە پەیامکردن و هەڵدەستێت بە ئاشکراکردنی ناوی ئەو کەسە نەناسراوەی کە پەیامێکمان بۆ دەنێرێت و دەمانەوێت بزانین کێیە.
شایەنی باسە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەپەکە بریتین لە بلۆککردنی ئەو ژمارانەی بێزارکەرن، یان دانانی فلتەرێک بۆ ئەو ژمارانەی کە (Spam) و ئەمە جگە لەوەی هاوکاریت دەکات لە ناسینەوەی ژمارەی نەناسراو.
داگرتنی ئەم ئەپە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، کلیک لەم وێنەیە بکە:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.